
تەرمی یەکێک لەو کەسانەی بەهۆی دەستدرێژی کارمەندێکی بەنزیخانەکە کوژرا
ئاڤا نیوز
ئەمشەو لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا لەسەر شەقامی کۆیە لە شاری هەولێر، بەهۆی دەمەقاڵێ لەسەر پارەی بەنزین، سێ کەس کوژران. بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا بکوژ دەستگیر کراوە.
لێدوانە فەرمییەکان: نەقیب کارزان ساڵح، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، ڕووداوەکەی بۆ ئاڤا پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند: "ئاگادارکراوینەتەوە لە کوشتنی سێ کەس و تیمەکانمان لە ڕێگادان و گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر."
مقەمەدەم ئەردەلان، گوتەبێژی ئاسایشی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، تیمەکانمان لە شوێنی ڕووداوەکەن و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن، ئەوەی بە ئێمە گوتراوە سێ کەس کوژراون.
زانیاریی سەرەتایی: بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، دوو کەس کە بە ڕەچەڵەک عەرەب بوون و ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا "وەنەوشە"ی ڕەشیان پێبووە، سەردانی بەنزینخانەیەک دەکەن لە نزیک ماجدی مۆڵ، دوای ئەوەی ئەو دوو کەسە ئامادە نەبوون پارەی ئەو بەنزینەی کردوویانەتە ئۆتۆمبێلەکەیان بیدەن، دەبێتە دەمەقاڵێیان لەگەڵ یەکێک لە کارمەندانی بەنزینخانەکە. پاشان گرژییەکە پەرەدەستێنێت و ئەو دوو کەسە هێرش دەکەنە سەر کارمەندەکە.
چی ڕوو دا؟ لە بەرامبەردا، کارمەندەکە دەچێتە یەکێک لە ژوورەکانی بەنزینخانەکە و چەکێک لە جۆری کڵاشینکۆف دەهێنێت و دەستڕێژی گولـلە لەو دوو کەسە دەکات و دەستبەجێ دەیانکوژێت. لە ئەنجامی تەقەکردنەکەدا، کەسێکی سێیەمیش کە هیچ پەیوەندییەکی بە کێشەکەوە نەبووە، گولـلەی بەردەکەوێت و ئەویش گیان لەدەستدەدات.
لەلایەکی دیکە: ئاڤا زانیویەتی بکوژ تەمەنی 25 ساڵە و دوای ڕووداوەکە دەستگیر کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە دەست هیشام سەعید پەیامنێری ئاڤا کەوتوون، ئەو دوو کەسەی لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا کوژراون خەڵکی سووریان، کەسی سێیەمیش کرێکار بووە و لە کاتی ڕووداوەکەدا بەو شوێنەدا تێپەڕیووە و هیچ پەیوەندی بە ڕووداوەکەوە نەبووە و لە ئەنجامدا گوللەیەکی بەرکەوتووە و گیانی لەدەست داوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





