
ئاڤا دیجیتاڵ
دوای ئەوەی دووشەممەی ڕابردوو ئێران هێرشی ئاسمانیی كردە سەر هەرێمی كوردستان و سووریا، دوێنێ سێشەممە بەرپرسێكی باڵای ئەمریكی لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و سەرۆكوەزیرانی عێڕاقدا كۆ بووەوە و هەلی بەهێزتركردنی پەیوەندیی ئاسایش و هاوكاریی بە عێراق دا.
درێژەی هەواڵ: دوێنێ جەیك سولیڤان، ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا لەژێر كارگێڕیی سەرۆك بایدندا، لەگەڵ سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆكوەزیرانی عێڕاق محەمەد شیاع سودانیدا لە داڤۆس كۆ بووەوە و لە بارەی هێرشەكەی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان و سوریا گفتوگۆیان كرد.
لێدوانی فەرمی: كۆشكی سپی ڕایگەیاند " جەیك سولیڤان و سودانی لە بارەی گرنگیی وەستاندنی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر كەسێتییە ئەمریكییەكانی عێراق و سوریا گفتوگۆیان كرد و هەوڵ دەدەن بۆ ماوەیەكی درێژخایەن هاوكاریی ئاسایشی یەكتر بكەن و پێكەوە پەیوەندییەكی پتەو ببەستن".
باكگراوند: ڕۆژی سێی كانوونی دووەم، ئاپۆرایەك لە نزیك گۆڕی قاسم سلێمانی، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، لە شاری كرمان لە ئێران كۆ بوونەوە و یادی كوشتنەكەیان كردەوە، بەڵام بۆمبێكی خۆكوژیی داعش پێیاندا تەقییەوە و زیاتر لە 90 كەسی كوشت.
ئێرانیش لە تۆڵەی ئەم كارەدا هەڵیكوتایە سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و سوریا و ماڵی خەڵكی سڤیلی كردە ئامانج، بەڵام وایان ڕاگەیاند كە لە تۆڵەی تەقینەوەكەی كرمانداپێگەی هەواڵگریی ئیسرائیل و داعشیان بە ئامانج گرتووە، بەڵام بەهۆی هێرشەكەی ئێران كە دووشەممەی ڕابردوو بوو پێنج كەس گیانیان لەدەستدا و شەش كەسی دیكەش برینداربوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەم هێرشانەی ئێرانیان سەركۆنە كرد، عێراقیش ئەم هێرشانەی سەركۆنە كرد و ڕووبەڕووی ئەو تۆمەتانەی ئێران وەستایەوە كە دەڵێت "ئامانجی هەواڵگریی ئیسرائیلییان لە كوردستان پێكاوە".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 خولەک لەمەوپێش
شاندی ئەمریکا و حەماس کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
سووننەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێ کەوتنە خۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای دهۆک خێراتر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
13 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
13 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 خولەک لەمەوپێش
شاندی ئەمریکا و حەماس کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
سووننەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێ کەوتنە خۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای دهۆک خێراتر دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسێک لە سوید ژمارەیەک کەس دەکوژێت





