بەهای بازاڕی زیرەکیی دەستکرد لە ئەفریقا دەگاتە زیاتر لە 16 ملیار دۆلار
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

وێنەی ئاماژەیی بۆ زیرەکی دەستکرد لە وڵاتانی ئەفریقا
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای ماستەرکارد لە ڕاپۆرتێکی نوێدا بە ناونیشانی "کەڵک وەرگرتن لە هێزی گۆڕانکاریی زیرەکیی دەستکرد لە ئەفریقا"، ڕێڕەوی گەشەسەندنی خێرای تەکنەلۆژیا و کاریگەرییەکانی لەسەر کیشوەرەکە خستووەتەڕوو.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە لە نایرۆبی، پایتەختی کینیا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات، بازاڕی زیرەکیی دەستکرد لە ئەفریقا لە 4.5 ملیار دۆلارەوە لە ساڵی 2025 بۆ 16.5 ملیار دۆلار لە ساڵی 2030 بەرز دەبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەم گەشە چاوەڕوانکراوە دەرفەتی گەورە بۆ پێشکەوتنی ئابووری و کۆمەڵایەتی دەرەخسێنێت، بەتایبەتی لە بوارەکانی گشتگیریی دارایی، خوڵقاندنی هەلی کار و داهێنان.
لێکۆڵینەوەکانی کینیا، ئەفریقای باشوور، نایجیریا و مەغریب دەریدەخەن کە زیرەکیی دەستکرد توانایەکی زۆری هەیە بۆ برەودان بە گشتگیریی دارایی و هاندانی داهێنان.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2030 نزیکەی 230 ملیۆن هەلی کاری دیجیتاڵی لە ئەفریقا بێتە ئاراوە، کە ئەمەش گۆڕانکارییەکی گەورە لە بازاڕی کاردا دروست دەکات.
ئاستەنگەکان: سەرەڕای دەرفەتەکان، کێشەکانی وەک لاوازیی ژێرخان، نەبوونی ڕێکخستنی یاسایی گونجاو و کەمیی شارەزایی ناوخۆیی هێشتا وەک ئاستەنگ ماونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: مارک ئێلیۆت، سەرۆکی کەرتی ئەفریقا لە ماستەرکارد، ڕایگەیاند، "زیرەکیی دەستکرد دەستی بە گۆڕینی ژیانی خەڵک کردووە، نەک تەنیا لە تاقیگەکاندا، بەڵکو لە کێڵگە و ناوەندە تەندروستییەکانیشدا، بۆ گەیشتن بە لووتکەی سوودەکانی، پێویستمان بە وەبەرهێنانە لە ژێرخان، داتا، کارامەیی و سیاسەتەکاندا."
وەرچەرخان لە وڵاتە سەرەکییەکاندا:
ئەفریقای باشوور: بە پێشەنگی کیشوەرەکە دادەنرێت لە بواری ئامادەیی داتا و ژێرخاندا. لە ساڵی 2023 بڕی 610 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانی لەم بوارەدا بۆ خۆی ڕاکێشاوە و پلانی هەیە تا ساڵی 2030 نزیکەی 300 کۆمپانیای نوێ پەرە پێبدات و پێنج هەزار پسپۆڕیش ڕابهێنێت.
کینیا: بە "سیلیکۆن ساڤانا" ناسراوە و زیرەکیی دەستکردی بۆ خزمەتگوزاریی دارایی و تەندروستی بەکارهێناوە.
نەیجیریا: دووەم گەورەترین وڵاتە لەڕووی ژمارەی کۆمپانیا نوێیەکانی زیرەکیی دەستکردەوە. لە ساڵی 2023 بڕی 218 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانی تێدا کردووە و تەکنەلۆژیاکە لە کەرتی پەروەردە، خزمەتگوزاریی دارایی بچووک و بەڕێوەبردندا بەکاردەهێنرێت.
مەغریب: وەک ناوەندێکی نوێی زیرەکیی دەستکرد لە باکووری ئەفریقا دەرکەوتووە. لە چوارچێوەی ستراتیژی "گۆڕانی دیجیتاڵی 2030"، هەوڵ دەدات 1.1 ملیار دۆلار وەبەرهێنان ڕابکێشێت و 240 هەزار هەلی کاری دیجیتاڵی دروست بکات.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ڕاپۆرتەکە هۆشداری دەدات لەوەی کە کێشەکانی وەک پەرتەوازەیی داتا و نایەکسانی لە ڕێکخستنە یاساییەکاندا لەوانەیە ببێتە هۆی قووڵبوونەوەی کەلێنی دیجیتاڵی. بۆیە هاوکاریی ستراتیژی لەنێوان حکومەتەکان، کەرتی تایبەت و هاوبەشە جیهانییەکان بە کلیلی سەرکەوتن دادەنرێت بۆ کردنەوەی دەرگای دەرفەتەکانی زیرەکیی دەستکرد لە ئەفریقا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین هۆشداریی تووند دەداتە گەشتیارانی زێی بچووک
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هێزی فیدراڵی لە پایتەختی ئەمریکا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس: سەرکێشیی ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی شاری غەززە باجێکی زۆری دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
شەپۆلێکی گەرمای نیوەی کوڵان ڕوو لە عێراق دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
"شادوبوم" شوێنەوارێکی گەشتیاریی بێ گەشتیار
6 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: ئەمڕۆ پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ژاپۆن هۆشداریی دەدات لە کەمبوونەوەی ڕێژەی منداڵبوون
10 کاتژمێر لەمەوپێش
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
7 ئاب