
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە
ئاڤا نیوز
لە نوێترین پەیامیدا، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان نامەیەک بۆ دانیشتووانی کەمپی مەخموور دەنێرێت و لە نامەکە باسی گەڕانەوەیان دەکات بۆ زێدی خۆیان.
وێنە گەورەکە: جموجۆڵێکی نوێ و خێرا بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا لە ئارادایە. ئەم هەوڵە گشتگیرە و ئامانجیەتی لە ڕێگەی گفتوگۆوە سێکوچکەی ئیمرالی، قەندیل، و پەنابەرانی سیاسیی باکووری کوردستان لە کەمپی مەخموور و ئەوروپا پێکەوە گرێ بدات. ئەمە هەنگاوێکە بەرەو چارەسەرێکی هەمیشەیی و دیموکراتی بۆ پرسی کورد، کە ئاماژەیە بۆ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە سیاسەتی ناوچەکەدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمشەو لە بارەگای "کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی مەخموور" لە کەمپی "شەهید ڕۆستەم جوودی" کە ناسراوە بە کەمپی مەخموور، نامەیەکی ئۆجەلان بۆ دانیشتووانی کەمپەکە خوێنرایەوە، لە بەشێکی نامەکە ئۆجەلان سڵاوی گەرمی بۆ دانیشتووانی کەمپەکە نارد و پێی وتن: دەرتانخست هەلومەرج چی دەبێت گرنگ نییە، ژیانی ئازاد لە پێش هەموو شتێکەوەیە.
لە نامەکەی ئۆجەلان ئەم بابەتانە ئاماژەی بۆ کراوە:
٠ وەک چۆن لە ڕابردوودا گەلی مەخموور بوونە پایەی سەرەکی تێکۆشانمان، لە پرۆسەی بوونیادنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا دەبنە خاوەنی هەمان ڕۆڵ و ئەرکی گرنگ.
٠ سەرنجی دیدارەکانمان لەسەر بارودۆخی گەلی مەخموورمانە. پێشکەوتنی پرۆسەکە ئەوانیش دەگەڕێنەوە سەر خاکی خۆیان. بەڵام پێویستە بزانرێت، کە نزیکایەتی تاکەکەسی و خانەوادەیی پێشنەکەوێت.
٠ ئێمە بابەتە کۆمەڵایەتی، سیاسیی و یاساییەکان بەشێوەیەکی کۆمەڵ بگیرینە دەست و لەسەر ئەو بنەمایە بەرەو چارەسەریی هەنگاو بنێین.
٠ سەبارەت بە ئەوانەی لە مەخموور، ئەورووپا و هەموو ئەوانەی لە پەنابەرێتییدان، وابیردەکەمەوە گەڕانەوەی هەموویان بە کۆمەڵ دەبێت و ئێمە جوگرافیا هەڵدەبژێرین. دەیانەوێت بگەڕێنەوە؟
٠ با وا دابنێین نیوە بە نیوە دەیانەوێت بگەڕێنەوە. پێویستە گەڕانەوەی کۆمەڵ لەبەرچاو بگیرێت.
٠ سڵاو و خۆشەویستی قووڵ و بێکۆتایی خۆم بۆ هەموو گەلی مەخموور و بەتایبەت ژنان و گەنجان دەنێرم.
باکگراوند: لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە پەیامی ئۆجەلان لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە دوایین قۆناغدا ژمارەیەک گەریلای پەکەکە چەکەکانیان سووتاند و لە پەرلەمانی تورکیاش کۆمیسیۆنێک بۆ پرۆسەی چارەسەری دروستکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






