
دیمەنێكی غەززە- وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
زیاتر لە دوو مانگە نوێنەری دەزگای هەواڵگری ئەمریکا و دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لە کۆبوونەوەدان بۆ ئاگربەست، بەڵام نەیانتوانی هیچ ئاگربەستێک بکەن.
وێنە گەورەکە: قەتەر وەک یەکەمین وڵاتی عەرەبی هەوڵیدا بۆ ئەوەی ئاگربەست لە کەرتی غەززە بکرێت لە نێوان ئیسڕائیل و حەماسدا، بۆ ئەم بابەتەش داوای لە نوێنەری هەواڵگری ئەمریکا و ئیسڕائیل و حەماس کرد لەسەر مێزی گفتوگۆ لە قەتەر دابنیشن، بەڵام نەیانتوانی بگەنە هیچ خاڵێک و رێکبکەون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاتێک حەماس و سی ئای ئەی و مۆساد لە کۆبوونەوەدابوون، لە پشتی کۆبوونەوەکەوە بڕیارەکان دەدرا، لە ئەمریکا وەزارەتی دەرەوە وبەرگری و کۆشکی سپی چاودێریان دەکرد، لە ئیسڕائیلیش ڕاستەوخۆ مۆساد و سەرۆکوەزیران و ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی ئیسڕائیل و لە حەماسیش ئیسماعیل هەنییە و ئێران و چەندین وڵاتی دیکە چاودێری ڕێککەوتنەکەیان دەکرد، بەڵام کەس نەیتوانی حەماس ڕازی بکات.
هیچ هیوایەک نییە بۆ ئاگربەست
سێ جار نوێنەری سی ئای ئەی و مۆساد و نوێنەری حەماس لە قەتەر کۆبوونەوە، پرسی سەرەکی دانوستانەکان ئاگربەست بوو لە کەرتی غەززە، بەڵام هیچ رێککەوتنێک نەکرا، نە حەماس بە مەرجەکانی مۆساد رازییە نە مۆساد بە مەرجەکانی حەماس ڕازییە و نە سی ئای ئەی توانیویەتی ئەو دوو لایەنە ڕازی بکات.
سی ئای ئەی لە دانوستانەکان میوان بوو
هەرچەندە ئەمریکا هاوپەیمانێکی سەرەکی ئیسڕئیلە لە هەموو پرسێکدا، بەڵام لە دانوستانەکاندا سی ئای ئەی هەوڵیدا زیاتر چاودێری ڕێککەوتنەکە بکات، نەک ئەوەی کە ڕۆڵی سەرەکی هەبێت لە دانوستانەکان، بەڵام چاودێریکردنەکە بە قازانجی ئیسڕائیل بوو.
مەرجەکان قورس بوون
مەرجەکانی سی ئای ئەی بۆ ئاگربەست لەگەڵ حەماس بریتیبوون لە ئازادکردنی سەرجەم دیلەکانی ئیسڕائیل بە مەدەنی و سەربازییەکانەوە و هەروەها چەکدانانی بزووتنەوەی حەماس و چۆڵکردنی یەکجارەکی کەرتی غەززە لە لایەن چەکدارەکانی حەماسەوە.
مەرجەکانی حەماسیش بۆ ئاگربەست بریتی بوون لە دەرچوونی سوپای ئیسڕائیل لە کەرتی غەززە و وازهێنان لە بەڕێوەبەردنی کەرتەکە و ڕاگرتنی هێرشەکان لەسەر کەرتەکە.
بۆچی ئاگربەست نەکرا؟
حەماس بەهیچ شێوەیەک ئامادەنییە هیچ کام لە مەرجەکانی ئیسڕائیل جێبەجێبکات، ئیسڕائیلیش بەهەمان شێوە.
کەس حەماسی پێ ڕازی ناکرێت
سی ئای ئەی هەرچەندە ڕۆڵی میوانی دەبینی، بەڵام لە کۆبوونەوەکاندا بۆ ڕازیکردنی حەماس چەند پێشنیازێکی کرد، وەک پێدانی ئیمتیازی کرانەوەی نێودەوڵەتی بەڕووی حەماسدا، پێدانی هاوکاری بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتەکە، چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکانی نێوان حەماس و ئیسڕائیل.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: پێشکەوتنی گەورە بۆ غەززە لە ئارادایە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع: سووریا بووەتە دەرفەتێک بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی ناوچەکە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و شەرع لە نیویۆرک چاویان بە یەکتری کەوت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕشتنی خوێن لەناو خێزاندا؛ چی دەربارەی تاوانە ڕەشەکان لە عێراقدا دەزانیت؟