
دیمەنی دەستگیرکردنی بکوژ لەلایەن پۆلیسەوە
ئاڤا نیوز
بکوژی ڕووداوی بەنزینخانەکەی هەولێر هۆکاری ئەنجامدانی ڕووداوەکە بۆ ڕژانی بڕێک بەنزین دەگێرێنێتەوە و دەڵێت، "كوژراوەكان ڕەتیان كردووەتەوە پارەی بەنزینە ڕژاوەكە بدەن، بۆیە دەبێتە شەڕیان و یەكێك لە كوژراوەكان پاڵی پێوە دەنێت و دەیخاتە سەر زەوی، ئەویش خۆی بە غەدرلێكراو زانیوە و تۆڵەی خۆی كردووەتەوە".
وێنە گەورەكە: ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو 6ـی ئابی 2025، لە یەكێك لە بەنزینخانەكانی هەولێر، لەسەر پارەنەدان و ڕژاندنی بەنزین، شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان دوو گەنجی بە ڕەچەڵەک عەرەب و یەكێك لە كارمەندانی بەنزینخانەكە دروستبوو، دواتر كارمەندەكە بە چەكی كلاشینكۆف دوو گەنجەكەی كوشت و هاووڵاتیەكی دیكەی خەڵكی هەولێریش كە لە دوورەوە وەستابوو و هیچ پەیوەندی بە كێشەكەوە نەبوو، فیشەكێكی بەركەوت و گیانی لەدەست دا، دوای ڕووداوەكە بكوژ دەستگیر كرا و پەڕاوی لێكۆڵینەوە لەسەر كەیسەكە كراوەتەوە.
دانپێدانانی بكوژ: تاوانبارەکە وەك خۆی دەڵێت، "لە منداڵییەوە زۆرجار شەڕم كردووە و لە زۆربەی شەڕەكانیش لێم دراوە، ئەمجارە كە دووچاری هەمان دۆخ بوومەوە، ئەو هەستەم لەلا دروستبووە كە نابێت چیتر لایەنی شكست بم و زاڵ بن بەسەرمدا، بۆیە ڕەتم كردووەتەوە لەم شەڕە غەدرلێكراو بم و پەنام بۆ بەكارهێنانی چەك بردووە."
هۆکارە زانراوەکان: بكوژ ئاماژە بەوەش دەكات، دەمەقاڵێ و شەڕەكە لەسەر ئەوە دروستبووە كە بڕێك بەنزین ڕژاوە و ئەویش داوای نرخی بەنزینەكەی كردووە، بەڵام كوژراوەكان ڕەتیان كردووەتەوە پارەی بەنزینە ڕژاوەكە بدەن، بۆیە دەبێتە شەڕیان و یەكێك لە كوژراوەكان پاڵی پێوە دەنێت و دەیخاتە سەر زەوی، ئەویش خۆی بە غەدرلێكراو زانیوە و تۆڵەی خۆی كردووەتەوە.
پێدراوە ڕاستییەكان: ئەو بەنزینخانەیەی تاوانەكەی تێدا ڕوویداوە، تاوەكوو ئێستا بە داخراوی ماوەتەوە، بەگوێرەی لێدوانی سەرپەرشتیاری بەنزینخانەكە، داخستنی بەنزینخانەكە ڕێكارێكی ئەمنی و ئیداری نییە بەڵكو وەكو نیشاندانی هاوخەمی و ڕێزلێنانە بۆ قوربانیانی ڕووداوەكە لەلایەك و ڕێكارێكی خۆپارێزییە لە ترسی ئەگەری تۆڵەكردنەوە و دروستبوونی كێشەی كۆمەڵایەتی دیكە لەلایەن كەسوكاری كوژراوەكان.
ئەوەی لەبارەیەوە دەوترێت: سەرپەرشتیار و كارمەندانی بەنزینخانەكە ئاماژە بەوە دەكەن، بكوژ كە ناوی (ڕ.س)ـە، ماوەی چوار بۆ پێنج مانگە لەو بەنزینخانەیە كاردەكات و هیچ كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەگەڵ هیچ كەسدا نەبووە و هیچ كات شەڕی لەگەڵ هیچ كەسێك نەكردووە، بەڵام جار جار ماددە كحولییەكانی خواردووەتەوە، هەرچەندە خۆی ڕەتی دەكاتەوە "شەوی ڕووداوەكە هیچ جۆرە ماددەیەكی كحولی خواردبێتەوە".
سەرپەرشتیاری بەنزینخانەكە باس لەوەش دەكات، هەر كارمەندێك بەر لە وەرگرتنی، داوای سیڤی لێ دەكرێت، پاشان چاوپێكەوتنی لەگەڵدا دەكرێت بۆ زانینی خووڕەوشت و ئاستی زانینی زمان و ئاستی ڕۆشنبیری، دواتر بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەشێوەی تێست لەگەڵ كارمەندەكانی دیكە دادەنرێت، تاوەكوو شارەزای بەكارهێنانی ئامێرەكانی نێو بەنزینخانە بێت و چاودێریی هەڵسوكەوتی دەكرێت لەگەڵ ئەو كەسانەی سەردانی بەنزینخانە دەكەن، ئینجا لە كارەكەی وەردەگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






