
دیمەنی کارمەندێکی بەرگریی شارستانی لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگر. وێنە؛ بەرگریی شارستانی ڕاپەڕین
ئاڤا نیوز
لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا، زنجیرەیەک ئاگرکەوتنەوە لە سنووری ناحیەی بێتواتەی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین ڕوویانداوە، کە بووەتە هۆی سووتانی زیاتر لە 900 دۆنم پووش و پاوان و ڕەز و باخی هاووڵاتییان و زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتووەتەوە.
وێنە گەورەکە: ناوچەی بێتواتە و گوندەکانی دەوروبەری لە دۆڵی خۆشناوەتی بە بوونی ڕەز و باخی زۆر و بەرهەمی کشتوکاڵی بەناوبانگن، ئەمەش وایکردووە زیانی ئاگرەکان کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر بژێوی ژیانی دانیشتووانی ناوچەکە هەبێت.
لێدوانی فەرمی: عەلی قادر، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین، بە ئاڤای وت، "لەو ماوەیەدا نۆ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە کات و شوێنی جیاوازدا تۆمارکراون، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی بەر هاووڵاتییان و جووتیارانی ناوچەکە کەوتووە."
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە هۆکاری ڕووداوەکان، عەلی قادر ڕوونیکردەوە، تەنیا ئاگرەکەی گوندی بێکێڵ بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە، بەڵام هۆکاری هەشت ڕووداوەکەی دیکە هێشتا نادیارە. وتیشی: "لیژنەیەکی تایبەت پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان و خەمڵاندنی وردی زیانەکان."
دوایین ڕووداو شەوی ڕابردوو لە باخەکانی گوندی وەرێ بوو، کە بە هەوڵی هاووڵاتییان و تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت. ئاگرەکان زیانیان بە گوندەکانی (بێتواتە، سەرئەشکەوتان، بێکێڵ، وەرێ، و بێناتان) گەیاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە کارتی دەنگدان دەگیرێت
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
40 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 8 تشرینی دووەم
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت






