
عەجاج ئەحمەد حەردان، بەرپرسی ئەشکەنجە و ئەنفالی کورد لە زیندانی نوگرە سەلمان
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دوایین وادە بوو بۆ وەرگرتنی سکاڵا دژی عەجاج، ئەو تۆمەتبارەی کە لە زیندانی نوگرە سەلمان بەرپرسیارێتی ئەشکەنجە و ئەنفالی کوردی جێبەجێ دەکرد. لە گەرمیان بۆ گوزارشت لە ژمارەی ئەنفالکراوان 182 سکاڵا تۆمار کراون.
وێنە گەورەکە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە ڕۆژی 4ـی ئەم مانگەوە ماوەی پێنج ڕۆژی دیاریکرد بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی سکاڵا لە دژی عەجاج ئەحمەد حەردان. ئەمڕۆ شەممە دوایین وادە بوو.
لێدوانی فەرمی: دێکان گەرمیانی، ئەندامی لیژنەی باڵا لە کۆمەڵەی داکۆکیکردن لە مافی کەسوکاری ئەنفالکراوان بە ئاڤا میدیای وت، ئەمڕۆ کاتژمێر 4 دوایین وادە بوو بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی سکاڵا.
- لە چەمچەماڵ 75 سکاڵا، لە گەرمیان 182 سکاڵا وەک گوزارشت لە 182 هەزار ئەنفالکراو، لە ئەمنە سوورەکەی سلێمانیش 35 سکاڵا تۆمار کراون. بە کۆی گشتی 292 سکاڵا تۆمار کراوە.
لەلایەکی دیکەوە: کامەران مستەفا، بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەڵەبجە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هەموو ئەوانەی لە سنووری هەڵەبجە سکاڵایان دژی عەجاج هەبوو، نێردران بۆ ئەو لیژنەیەی لە ئەمنە سوورەکەی سلێمانی دانیشتبوو. سەرۆکایەتی کۆمار پارێزەری بۆ گرتوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عەجاج یەکێک بوو لەو 56 کەسەی کە لە دوای 2003 لەناو لیستی داواکراوی ئەمریکییەکان بوو، ناوی لەگەڵ سەدام حوسێن و عەلی حەسەن مەجید و دارودەستەکەی ڕژێمی پێشوو هاتبوو، بۆیە ئەم کەیسە لەبەردەستی دادگای باڵای تاوانەکانە و سکاڵاکان دەچن بۆ ئەو دادگایە.
باکگراوند: ڕۆژی 1ـی ئابی ئەمساڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، لە پارێزگای موسەننا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی باشووری پارێزگای سەڵاحەددین، توانییان عەجاج ئەحمەد حەردان ناسراو بە (عەجاجی نوگرە سەلمان) دەستگیر بکەن. لە هەرێمی کوردستان ڕێکاری تۆمارکردنی سکاڵا دەستیپێکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 31 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






