
لای ڕاستەوە ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا
ئاڤا نیوز
کۆشكی سپی بیر لەوە دەکاتەوە ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا بۆ کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان ترەمپ و پووتین بانگێشت بکات کە بڕیارە 15ـی مانگ لە ئەلاسکا بەڕێوەبچێت.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا، هەر یەکە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بڕیارە ڕۆژی هەینی 2025-08-15 لە ئەلاسکا کۆببنەوە و پرسی جەنگی ئۆکراینا تاوتوێ بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کەناڵی ئێن بی سی لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا و سێ کەسی ئاگادار لە بابەتەکە بڵاوی کردووەتەوە، کۆشکی سپی بیر لە بانگهێشتکردنی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دەکاتەوە بۆ ئەلاسکا، کە بڕیارە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە 15-8-2025، لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا کۆببێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی بەرپرسێکی کۆشکی سپی، "ترەمپ لاری نییە بۆ ئەنجامدانی لووتکەی سێ لایەنی لە ئەلاسکا لەگەڵ پووتین و زێلێنسکی". بەڵام ئاماژەشی بەوەکرد کە لە ئێستادا کۆشکی سپی, "پلانی کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەسەر داوای پووتین داناوە".
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
پاسێک لە سوید ژمارەیەک کەس دەکوژێت
- کولتوور
- 39 خولەک لەمەوپێش
چالاکییەکانی ئەمساڵی بونیادنانی سلێمانی جیاواز بوون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی کار بۆ شوێنگرەوەی پۆستەکەی سوودانی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
13 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
13 تشرینی دووەم
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
پاسێک لە سوید ژمارەیەک کەس دەکوژێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی کار بۆ شوێنگرەوەی پۆستەکەی سوودانی دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیاکانی چەک فێڵیان لە سوپای ئەمریکا کردووە






