
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، ئەو پلانە پێنج ساڵییەی گەشەپێدان کە حکومەت دایناوە پێشبینی دەکات کۆی سەرمایەی دەوڵەت لەو ماوەیەدا 700 تریلیۆن دینار تێپەڕێنێت، نزیکەی 89%ی ئەو داهاتەش لە فرۆشتنی نەوتەوە سەرچاوە دەگرێت.
چیرۆکی سەرەکی: پلانی گەشەپێدان (2024-2028) ڕوانگەی پێنج ساڵەی حکومەتی عێراقە بۆ کارکردن لەسەر پڕۆژەکانی گەشەپێدان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگییەکانی وەک ژینگە، کەمی ئاو و بێکاریی و سوود وەرگرتن لە بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر، پلانەکە داوای پەرەپێدانی زیاتری کەرتی تایبەت و ڕەخساندنی هەزاران هەلیکار لەم بوارەدا دەکات.
لێدوانی فەرمی: عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، پێشبینیی دەکەن داهاتی پلانی گەشەپێدان کە ماوەکەی پێنج ساڵە، دەوروبەری 710 تریلیۆن دینار بێت لەو بڕەش 631 تریلیۆن دیناری لە فرۆشتنی نەوت و 79 تریلیۆن دیناری دیکەش لە داهاتی نانەوتییەوە بەدەست دەهێنرێت.
بەگوێرەی پلانەکە هەوڵ دەدرێت گەشەی ئابووری عێراق لەو پێنج ساڵەدا بگەیێنرێتە 4.24 % ئەویش لەڕێگەی وەبەرهێنان بە قەبارەی 241 تریلیۆن دینار، لەو بڕەش 157 تریلیۆن دیناری لەڕێگەی کەرتی حکومەت و 84 تریلیۆن دیناری دیکەش لەڕێگەی کەرتی تایبەتەوە دەبێت، لەو بڕی وەبەرهێنانەش 27.4 %ـی لە کەرتی نەوت، 22.5 % لە کەرتی نیشتەجێ بوون، 20.8 % لە کەرتی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، 8.6 % لە کەرتی ئاو و کارەبا و 7.8 %ی دیکەش لە کەرتی پیشەسازییدا دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 42 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
23 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






