ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەبارەی كاری لیژنە پێكهێنراوەكانی بەغدا بۆ پرسی مووچە و نەوتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، "بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت گەیشتوونەتە ڕێككەوتن، بەڵام لەبارەی داهاتە نانەوتییەكان گفتوگۆكان بەردەوامن."
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو، چاوەڕوان دەکرا سوودانی بڕیار لەسەر مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بدات، بەڵام ئاڤا زانیویەتی باسی ئەو بابەتە نەکراوە. ئەمەش لە کاتێکدا؛ ڕاپۆرتی ئەو لیژنەیە تەواو کراوە کە هەفتەی ڕابردوو بۆ بابەتی نەوت و داهاتە نانەوتییەكان، ڕاسپێردرابوون.
لێدوانی فەرمی: د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو لیژنانەی پێكهێنراون، دوو بابەت تاوتوێ دەكەن؛ ئەوانیش هەناردەكردنەوەی نەوت و داهاتە نانەوتییەكانە، بەخۆشحاڵییەوە لە دۆسیەی نەوت گەیشتووینەتە ڕێككەوتن و هەنگاوی گەورەی بەرەو قۆناغی كۆتایی بڕیوە، ئەوەی ماوەتەوە دۆسیەی داهاتە نانەوتییەكانە كە گفتوگۆكان لەبارەیەوە بەردەوامە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا زانیویەتی، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقی ڕاگەیاندووە، تەنیا بۆ مانگی شەش دەتوانرێت 120 ملیار دینار وەک داهات ڕەوانە بکرێت. بۆ مانگی حەوت داهات ناگاتە 120 ملیار دینار، بۆیە ئەو بڕە کەم دەبێتەوە و لەسەر ئەو پرسە شاندێک دەچێتە بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






