سەردار حوسێن: ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا کە لە چین دروستکراون بۆ کەشوهەوای عێراق گونجاو نین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتای دروستکراوی چین
ئاڤا نیوز
سەرۆکی کۆمپانیای "تۆیۆتا" لقی عێراق ڕایدەگەیێنێت، ئەو ئۆتۆمبێلە چینییانەی مارکەی تۆیۆتایان لەسەرە گونجاو نین و شیاو نین بۆ کارکردن لە کەشوهەوای عێراق و بە شێوەی قاچاغ لە چینەوە دەبردێتە دەرەوە، هاوکات ئاماژە بەوەشدا کۆمپانیای دایک داوای لە هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستیان و عێراق کردووە ڕێگە بە هاوردەکردن و بەکارهێنانی نەدەن.
چیرۆکی سەرەکی: دەستەی گشتیی گومرگی عێراق لە ڕێگەی گشتاندنێکی فەرمییەوە، کە ئاراستەی سەرجەم بنکە و بەشەکانی کردووە، بڕیارێکی تووندی دەرکردووە کە تیایدا هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مارکەکانی تۆیۆتا، لێگزس و هینۆ سنووردار دەکات و تەنیا لە ڕێگەی بریکاری سەرەکییەوە ڕێگەی پێدەدات.
لێدوانی فەرمی: سەردار حوسێن بیبانی، سەرۆکی کۆمپانیای "تۆیۆتا" لقی عێراق، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند کە دەرکردنی ئەو بڕیارە لەسەر داواکاری کۆمپانیای دایک بووە، نوێنەری کۆمپانیای تۆیۆتا لە ژاپۆنەوە هاتووەتە کوردستان و چوونەتە بەغداش، نامەی فەرمیان ڕادەستی حکومەتی عێراق کردووە".
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سەردار حوسێن، ئەم ئۆتۆمبێلانە بە ڕێگایەکی قاچاغ لە چینەوە دەبردرێتە دەرەوەی چین، ئەو ئۆتۆمبێلانە بۆ هیچ وڵاتێکی دیکە دروست نەکراون تاوەکو بۆی ڕەوانە بکرێت. بۆیە نوێنەری کۆمپانیا تکایان کرد کە ڕێگە لە هاوردەکردنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە بگیرێت، چونکە ئەو ئۆتۆمبێلانە بۆ بازاڕی ئێوە دروست نەکراون، مەترسیی لەسەرە، بەتایبەت بابەتی هایبرێد و پاتری و شتەکانی دیکەی. ئێمەش وەکو تۆیۆتا و بریکارەکان بۆمان ناکرێت چاکیان بکەینەوە، چونکە پارچەکانیان لای ئێمە دەست ناکەوێت، کۆد و سۆفتوێریان جیاوازە و بۆ ئەوە نەکراوە لە بازاڕەکانی دیکە بەکاربهێنرێت.
شێوازی جێبەجێکردن: کۆمپانیای تۆیۆتا بە نامەی فەرمی ئاگاداری حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووەتەوە کە ڕێگە بە هاوردەکردن و بەکارهێنانی ئەو ئۆتۆمبێلانە نەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ئەو نووسراوە فەرمییەی کە لەلایەن گومرگی ناوچەی باشوورەوە لە ڕێکەوتی 2025-07-24 دەرچووە، ڕێنمایی کراوە کە هیچ مامەڵەیەکی گومرگی بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە ئەنجام نادرێت، مەگەر بە ڕەزامەندیی ڕاستەوخۆ و نووسراوی فەرمیی کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق (بریکاری سەرەکی) بێت. لە نووسراوەکەدا هۆشداری دراوە کە هەر لایەنێک پێچەوانەی ئەم بڕیارە کار بکات، "بەرپرسیارێتیی یاسایی" دەکەوێتە ئەستۆی.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چاوەڕوان دەکرێت ئەم بڕیارە کاریگەریی گەورەی لەسەر بازاڕی ئۆتۆمبێل لە عێراقدا هەبێت، بەتایبەتی لەڕووی بەرزبوونەوەی نرخی ئەو مارکانە کە خواستی زۆریان لەسەرە. هەروەها ئەمە ڕێگە لە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتای چینی دەگرێت کە ئێستا بە شێوەیەکی بەربڵاو لە بازاڕەکاندا هەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
لە دهۆک 17 کەس بە تۆمەتی قومارکردن دەستگیر دەکرێن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی زەوی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دوادەکەوێت
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە زاخۆ گەورەترین نافوورە لەسەر ئاستی عێراق دروست دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
لە دهۆک 17 کەس بە تۆمەتی قومارکردن دەستگیر دەکرێن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی زەوی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دوادەکەوێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری ئەمریکا لە ناتۆ: زێلینسکی دەتوانێت بەشداری لە لووتکەی ئەلاسکا بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یونیسێف: زیاتر لە 192 هەزار کەس بەهۆی پێکدادانەکانی سوەیدا ئاوارە بوون
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئێران و عێراق ڕێککەوتنێکی ئەمنی واژۆ دەکەن