
خواردنی نۆدڵ
ئاڤا نیوز
نۆدڵ یەكێکە لە خواردنە خێرا و کەم تێچووەکان، کە بەشێک لە خەڵکی ڕۆژانە وەکو خواردنێکی سەرەکی بەکاری دەهێنن بەبێ ئەوەی بیر لە زیانە تەندروستییەکانی بکەنەوە لەسەر جەستە.
زانیاریی زیاتر: لە هەر دانەیەک لە نۆدڵ بڕی 600 بۆ 1500 میلیگرام سۆدیۆمی تێدایە، ڕێژەیەکی کەمی ڕیشاڵی تێدایە، هاوکات لەگەڵ ڕێژەیەکی کەمی پرۆتین و ڕێژەیەکی کەمیش ڤیتامین و کانزا پێویستەکان بۆ تەندروستی گشتیی مرۆڤ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم خواردنە زیانی تەندروستی نییە بەڵام توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زیادەڕۆییکردن لە خواردنی ڕەنگە کێشەی تەندروستیت بۆ دروست بکات، وەک نەخۆشی میتابۆلیک.
بڵاوکراوەی فەرمی: توێژینەوەیەکی کۆریای باشوور دەریدەخات کە خواردنی نۆدل زیاتر لە دووجار لە هەفتەیەکدا ئەگەری تووشبوون میتابۆلیک زیاد دەکات، بەتایبەتی لە خانماندا، ئەم نەخۆشییە دەبێتە هۆی ئاوسانی سک، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بەرزبوونەوەی شەکری خوێن.
ئەمەش بزانە: دەکرێت ئەو خواردنە تەندروست بکرێت بەهۆ، زیادکردنی گێزەر یاخود جۆرە سەوزەواتەکانی وەک ، سپێناخ، برۆکلی کە دەتوانێت ڕێژەی ڕیشاڵ و ڤیتامینەکان زیاتر بکات.
• سەرچاوەیەکی پرۆتینی وەک هێلکە یاخود، فاسۆلیا تێکەڵ بکرێت.
• کەمکردنەوەی بەکارهێنانی بەهاراتەکانی ناو خودی ئیندۆمییەکە و پشت بە بەهاراتەکانی نێو ماڵ ببەسترێت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 8 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
42 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






