ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا - مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)
ئاڤا نیوز
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا بەردەوامن لە جوڵەی گوماناوی و بێزارکردنی هێزەکانیان، ئەگەر ئەو ڕەفتارانەشیان "بەردەوام بن لە چوارچێوەی مافی ڕەوای بەرگریدا، وەڵامیان دەدەینەوە".
وێنە گەورەکە: هەشت ڕۆژە لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب لە باکووری سووریا، گرژیی لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا بەردەوامی هەیە و هەردوولا یەکتریی بە پێشێلکردنی ئاگربەست و ڕێککەوتنەکەی 10ی ئازاری نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی تۆمەتبار دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، هێزەکانی دیمەشق لە شارۆچکەی دێر حافری ڕۆژهەڵاتی حەلەب و گەڕەکەکانی شێخ مەقسود وئەشرەفیەی حەلەب، جوڵەی گوماناوی دەکەن و هێزەکانیان بێزار دەکەن، بۆیەش ئەگەر جوڵەکانیان بەردەوام بن وەڵامیان دەدەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی ڕوودەدات دژی ڕێککەوتنە هاوبەشەکانە، بۆیە داوا لە حکومەتی سووریا دەکەن ڕەفتاری ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی کۆنترۆڵ بکات، تا نەبنە هۆکاری شکستهێنانی ڕێککەوتنە واژۆکراوەکان، داوای پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتیش لە حەلەب و ناوچەکانی دیکە دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێککەوتنی 10ی ئازار کە لەنێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە واژۆ کراوە، لەسەر تێکەڵکردنی هەسەدە و دامەزراوەکانی "بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر"ـە بە دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بژاردە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆناڵدۆ داوای هاوسەرگیری دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی پچڕانی کارەباوە نەخۆشخانەیەک لە بەسرە لەکار دەکەوێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند میکانیزمێک بۆ دابەشکردنی زەوی لە ئیدارەی سۆران کاری لەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی خراپیی دۆخی کارەبا تووڕەیی و خۆپیشاندان لە عێراق دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕۆناڵدۆ داوای هاوسەرگیری دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەیزەکێک 20 ملیۆن ساڵ لەزەوی کۆنترە؛ لە ئەمریکا دەکەوێتە خوارەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج هەڵە چا بۆ ژەهر دەگۆڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامادەكاری بۆ یانزەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە دەكرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەردار حوسێن: ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا کە لە چین دروستکراون بۆ کەشوهەوای عێراق گونجاو نین
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی پچڕانی کارەباوە نەخۆشخانەیەک لە بەسرە لەکار دەکەوێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند میکانیزمێک بۆ دابەشکردنی زەوی لە ئیدارەی سۆران کاری لەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی خراپیی دۆخی کارەبا تووڕەیی و خۆپیشاندان لە عێراق دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووداوێکی هاتووچۆ لە شێخان شەش بریندار و گیانلەدەستدانێکی لێکەوتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دیالە منداڵێکیان کوشت و لە چەمچەماڵ دەستگیرکران