دوو کوڕی بەرپرسێکی عێراق و شەش کەسی دیکە بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 12 ئاب
دیمەنی ڕووداوەکە لەنێوان پاسەکە و ئەو ئۆتۆمبێلەی کە هەردوو کوڕەکەی بەرپرسەکەی عێراق - کەریم علێوی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دیوانییە ڕایگەیاند، دوو کوڕی کەریم علێوی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق، لە ڕووداوێکی هاتووچۆی دڵتەزێندا گیانیان لەدەست داوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی پۆلیسی دیوانییە، ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای نێوان قەزای عەفەک و ناحیەی ئال بدێر ڕووی داوە. هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە تەقینی تایەی ئەو ئۆتۆمبێلە بووە کە هەردوو کوڕەکەی کەریم علێوی هەڵگرتبوو، ئەمەش بووەتە هۆی لادانی لە ڕێڕەوەکەی و پێکدادانی لەگەڵ پاسێک.
پۆلیس لە ڕاگەیێنراوەکەدا باسی لەوە کردووە، ڕووداوەکە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی هەردوو کوڕی سەرۆکی لیژنەکە، یەکێک لە پاسەوانەکانیان و دوو کەسی دیکە.
زانیاریی زیاتر: هەر بەهۆی ڕووداوەکە 16 سەرنشینی پاسەکە بریندار بوونە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە تەندروستیی پارێزگای دیوانییە ڕایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڕووداوەکە بەرزبووەتەوە بۆ هەشت کەس و سەرجەمیان خەڵکی پارێزگای میسانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






