هەسەدە و ئەحمەد شەرع گەیشتوونەتە قۆناغێکی نوێ و گفتوگۆ بۆ لامەرکەزییەتی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن
- هەواڵ
- 12 ئاب
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا - مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی حکومەتی سووریا بایکۆتی گفتوگۆکانی پاریسی کرد، بەرپرسێکی باڵای بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، لەسەر داوای دیمەشق، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە بە مەبەستی زیندووکردنەوەی دانوستانەکان.
وێنە گەورەکە: دوای پەرەسەندنی گرژییەکان، هەسەدە و ئەحمەد شەرع لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا کۆبوونەوەیەکی نهێنییان کردووە، هەردوولا ڕێککەوتوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بیر لە بژاردەی سەربازی نەکەنەوە، بەپێی میدیاکان کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە و گفتوگۆکان بە ئاراستەی دۆزینەوەی شێوازێکی گونجاون بۆ لامەرکەزییەتی ئیداری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لەسەر داوای حکومەتی سووریا، هەریەک لە ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی باڵای بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، کۆبوونەتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی سەرچاوەیەکی بەرپرسی کوردی کە قسەی بۆ ئاژانەسەکە کردووە، گفتوگۆکانی ڕۆژی دووشەممە هەوڵیانداوە جەخت لە "بەردەوامیی پرۆسەی دانوستان لە ڕێگەی لیژنەی نێوخۆیی سوورییەوە و بە سەرپەرشتیی نێودەوڵەتی" بکەنەوە، وتیشی، هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی "هیچ جێگەیەک بۆ بژاردەی سەربازی نییە." هاوکات ئەوەشی ڕاگەیاند "گفتوگۆکان لەسەر دۆزینەوەی شێوازێکی گونجاو بۆ لامەرکەزییەت چڕبوونەتەوە، بەبێ دیاریکردنی خشتەیەکی کاتی".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هەوڵانە لە کاتێکدان کە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی 10ی ئازار لەنێوان هەسەدە و دیمەشقدا، سەبارەت بە تێکەڵکردنی دامەزراوە سەربازی و مەدەنییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بە دەوڵەتەوە، بەهۆی ناکۆکییەکانەوە تا ڕادەیەکی زۆر وەستاوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






