
دیمەنی کێڵگەیەکی نەوت و لۆگۆی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمی، ڕێككەوتنی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی لەسەر میكانیزمی هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان ڕاگەیاند.
چیرۆکی سەرەکی: كۆبوونەوەكانی نێوان هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق، لە ڕۆژی 17ـی مانگی تەمموزی ڕابردووەوە دەستیپێكرد، هەر لەو ماوەیەدا، سەردانی تەواوی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی كوردستان کرا و دوای هەڵسەنگاندنی کێشە هونەرییەكان و گفتوگویەکی زۆر، لە 11ـی ئەم مانگە ڕێكکەوتن لە سەر میکانیزمی هەناردەکردنی نەوتی کێڵگەکانی هەرێمی كوردستان کرا.
ناوەڕۆكی ڕێككەوتنەكە: بەگوێرەی بەرهەمی ڕۆژانەی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕێككەوتنەكە جێبەجێ دەكرێت؛ ئەویش دوای ئەوەی 50 هەزار بەرمیل بۆ پێویستی ناوخۆی كوردستان گلدەدرێتەوە، بەرهەمەکەی دیکە بۆ هەناردەکردن، ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، هەردوو وەزارەت لە سەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوت ڕێککەوتن و کۆنووسی ڕێککەوتنەکەش لەلایەن 23 کەسایەتیی شاندی هەردوولا واژۆ کراوە، کە 17 ئەندامی شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق بوون.
زانیاریی زیاتر: بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەشێوەی فیعلی، حکومەتی فیدراڵ لەگەڵ حکومەتی تورکیا قسە دەکات و پرۆسەکە لە نزیكترین كاتدا جێبەجێ بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






