
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و هاوتا ڕووسییەکەی لە ئالاسکا بووەتە بابەتی ڕۆژی میدیا جیهانییەکان و ئەوەی جێگای تێڕامانە کۆبوونەوەی هەردوو سەرۆکە لە بنکەیەکی سەربازی ئالاسکا.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکی زۆرە ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا دەکرێت دواجار بڕیارە هەردوو سەرۆک لە ویلایەتی ئالاسکای ئەمریکا لە بنکەیەکی سەربازی ئەو ویلایەتە کۆببنەوە ئەمەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە کە بۆچی ئەمریکا ئەم ویلایەتە و بەتایبەت ئەم بنکە سەربازییەی هەڵبژاردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بنکەی سەربازی ئێلمندۆرف ڕیچاردسۆن، لە ئەنکۆرەیج کە کۆبوونەوەکەی لێ دەکرێت ترەمپ بە یەکێک لە باشترین و گرنگترین بنکە سەربازییەکانی وڵاتەکەی داناوە، چونکە ئەو بنکەیە لە کۆتا سنووری ئەمریکایەوە هێڵی یەکەمی بەرگری ئەمریکایە، ئەرکی ئەم بنکەیە بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی یەکێتیی سۆڤییەت و پاراستنی ئاسایشیی ئاسمانی ئەمریکا بووە.
پووتین یەکەم سەرۆکی ڕووسیایە لە مێژوودا سەردانی ئەو ویلایەتە بکات؛
ئەمریکا لە ساڵی 1867 ویلایەتی ئالاسکای لە ڕووسیا کڕیەوە و لە ساڵی 1959 ویلایەتی ئالاسکا بە فەرمی بووە یەکێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا، ئەمەش سیمایەکی دیکەی مێژووییە بۆ ئەم کۆبوونەوەیە کە لەو ویلایەتە بەڕێوەدەچێت.
ڤلادیمێر پووتین، یەکەم سەرۆکی ڕووسیایە کە سەردانی ئەم ویلایەتەی ئەمریکا بکات لە مێژووی ئەو وڵاتەدا و بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی دیپلۆماسیدا بکات.
هەردوولا هیواخوازن چی بەدەست بهێنن؟
هەرچەندە هەردوو ڕووسیا و ئۆکراینا لە مێژە خواستی خۆیان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە ڕاگەیاندووە، بەڵام هەریەکەیان ئەو شتەیان دەوێت کە ئەوەی دیکەیان بە تووندی دژایەتی دەکات.
ترەمپ پێشتر ڕایگەیاند کە "هەوڵ دەدات بەشێک لەو خاکە ڕووسیا داگیری کردووە بۆ ئۆکراینا بگەڕێنێتەوە"، بەڵام هۆشداریشیدا لەوەی کە دەکرێت "هەندێک ئاڵوگۆڕ و گۆڕینی خاک" ڕووبدات.
ئۆکرایناش پێداگیرە لەسەر ئەوەی بەشێک لە خاکی خۆی بە ڕووسیا بدات لە نێویاندا دوورگەی کریمیا.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سوپای عێراق: لە سەر شەڕەکەی کەرکووک گەیشتووینەتە ئەنجامی ورد
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: پابەندین بە ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە: بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق
33 خولەک لەمەوپێش

بە وێنە؛ ڕووماڵە تایبەتەکەی ئاڤا بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان: پرۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتووانە تێپەڕی
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
10 تشرینی دووەم

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
10 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سوپای عێراق: لە سەر شەڕەکەی کەرکووک گەیشتووینەتە ئەنجامی ورد
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: پابەندین بە ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کادیرێکی پارتی لە سلێمانی دەڕفێنرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەرع: ئێران و حیزبوڵامان لە سووریا دەرکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی: 30 کورسیمان هێناوە و ئەگەری بەدەستهێنانی 31 کورسیش هەیە





