
ئیسماعیل هەنییە و حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: وێنە: ئێران ئینتەرناشناڵ
ئاڤا نیوز
نزیکەی شەش مانگە شەڕو پێکدادانەکان لە کەرتی غەززە بەردەوامن، حەماس، ئێران بە پشتیوانی یەکەمی خۆی دەزانێت، تا ئێستا 70 ملیۆن دۆلاری پێداوە بۆ ئەوەی سیستەمی مووشەکی بەهێزبکات، هەرچەندە تاران لە ئەدای ئەو گرووپە ڕازی نییە، بەڵام هەرگیز دەستبەرداری نابێت، هەنییە توانیویەتی پشتیوانی تەواوەتی بەدەستبهێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە میانەی سەردانەکەی بۆ تاران لەگەڵ عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران کۆبووەوە کە لایەنگری سەرسەختی گرووپە ئیسلامییەکانی نێو فەڵەستینییەکانە لە وڵاتانی ناوچەکە.
زانیاریی زیاتر: خامنەیی لە میانی دیدارەکەی لەگەڵ هەنییە گوتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە پشتیوانیکردن لە دۆزی فەلەستین و خەڵکی ستەملێکراو و خۆڕاگری غەززە” درێغی ناکات”.
هۆکارە زانراوەکان: هۆکاری ڕاستەقینەی ئەم جۆرە گەشتانە بە دەگمەن دزەپێدەکەن بۆ میدیاکان، بەڵام ئێران پشتگیری لە حەماس کردووە لە شەڕی نزیکەی شەش مانگی لەگەڵ ئیسرائیل، ئەمە دووەمین سەردانی هەنیەیە بۆ ئێران لەدوای هێرشی حەماس لە ئیسرائیل و لە مانگی تشرینی یەکەمدا هەزار و 200 کەس کوژراون کە زۆربەیان سڤیل بوون و نزیکەی 250 کەسیشیان بە بارمتە گرتووە.
ئاگربەستەکە بەرزدەنرخێنن
حەماس پێشوازی لە بڕیارنامەی ئاگربەستەکە کرد، بەڵام ڕایگەیاند ئاگربەست پێویستە هەمیشەیی بێت، هەروەها بەرپرسانی ئێران بە "هەنگاوێکی ئەرێنی" ستایشیان کرد و ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی :" حیکمەت لە جێبەجێکردنەکەیدایە نەک تەنها بڕیارێک بێت و هیچی دیکە".
شەڕ بەردەوامە
هەنییە ڕۆژی سێشەممە لە تارانی پایتەختی ئێران ڕایگەیاند "حەماس دەچێتە قۆناغێکی نوێی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل. ناوبراو لە میانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە گوتی:" ئێمە لە پرۆسەی تێپەڕاندنی قۆناغێکی مێژوویی خەبات دژی ڕژێمی زایۆنیستین گەردەلولی ئەقسا خاڵی وەرچەرخانە".
ئێران پشتیوانی یەکەمی حەماسە
بەگوتەی هەنییە، ئێران لە پێشەنگی پشتیوانی لە دۆزی و گەلی فەلەستین وەستاوە. “سوپاسی تایبەت بۆ ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ئێران و سەرۆک کۆماری ئێران و خەڵکی ئێران دەکەم.”
هەنییە لە مانگی ئاداری 2022 ئاشکرای کرد کە کۆماری ئیسلامی بە گشتی 70 ملیۆن دۆلاری داوە بە حەماس بۆ ئەوەی یارمەتیی بدات بۆ پەرەپێدانی مووشەک و سیستەمی بەرگری، هەنییە بە میدیاکانی وڵاتانی عەرەبی گوت:" وڵاتانی جیاواز لە دابینکردنی دارایی ئەو گرووپەدا یارمەتیدەرن، بەڵام ئێران گەورەترین بەخشەرە".
ئێران لە ئەدای حەماس ڕازی نییە
مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوو لە ڕاپۆرتێکی میدیایی بڵاوکرایەوە، تێیدا هاتووە، حەماس گوشاری لە کۆماری ئیسلامی کردووە بۆ ئەوەی بە هیوای وەرگرتنی پشتیوانی دارایی، کۆماری ئیسلامی سەرەڕای بارودۆخی خراپی ئابووری خۆی بەردەوامە لە یارمەتییە داراییەکان بۆ حەماس، بەڵام تاران لە ئەدای ئەو گرووپە لە دژی ئیسرائیل ڕازی نەبوو.
لە کاتێکدا کە حیزبوڵڵا دەوڵەمەندترین و بەهێزترین “بریکاری” ئێرانە، حەماس و جیهادی ئیسلامی پشکێکی زۆر لە یارمەتییەکانی تاران وەردەگرن. لە ساڵی 2018دا، جەیسۆن گرینبلات، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە بەم دواییە سەردانی کۆمەڵگەکانی ئیسرائیلی کرد لە دەوروبەری غەززە گوتی:" ئێران ساڵانە 100 ملیۆن دۆلاری بۆ حەماس دابین کردووە لە کاتێکدا ساڵانە 700 ملیۆن دۆلاری بۆ حیزبوڵڵا دابین کردووە".
"ئیسرائیل گۆشەگیردەبێت"
هەنییە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەیدا لە تاران ڕایگەیاند :" بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئیسرائیل لە ئاستی جیهانیدا گۆشەگیر بکرێت، ئیسرائیل تەنانەت لە ئەنجومەنی ئاسایشدا بەرگێکی سیاسی و پاراستن لەدەست دەدات و ئەمریکا ناتوانێت ئیرادەی خۆی بەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بسەپێنێت".
نەتانیاهۆ لە ئێران توڕەیە
هەمیشە نەتانیاهۆ گوتوویەتی ئێران " دوژمنە سەرەکیەکەی ئیسڕائیلە" هەر ئەوەشە وادەکات کە ئێران هانبدات هاوکاری بۆ گرووپە چەکدارەکان دابین بکات و تاران زۆر لە تێلئەڤیڤ تووڕەبێت، نەتانیاهۆ دەڵێت حکومەتی ئێران گەلەکەی خۆی برسی کردووە لە پێناو بەخێوکردنی گرووپە چەکدارەکان.
تاران شای زەردەواڵەکانە
نەتانیاهۆ لە درێژەی بۆچوونەکانیدا دەربارەی ئێران دەڵێت:" لە سایە و سێبەری حکوومەتی مەلاکاندا" تاران بووە بە ناوەندی گرووپە "تیرۆرستییەکان" ئەمەش مەترسی گەورەیە لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تاران ڕۆڵی شانە زەردەواڵەیەک دەبینێت کە هەموو زەردەواڵەکانی دیکە لە خۆی کۆدەکاتەوە و نایەڵێت سەرمایان بێت و برسی ببن و تەنانەت ڕاهێنانی نوێش وەردەگرن لە بواری چەک و تەقەمەنیدا.
هەنییە لە تارانە، وەک ئەوەی لە ماڵی خۆیدابێت، ئەو پێشوازییەی کە لە هەنییە کرا، لە ڕووی پڕۆتۆکۆڵییەوە بەیەکێک لە گرنگترین و باشترین پڕۆتۆکۆڵییەکان دادەنرێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، نەتانیاهۆ دەڵێت وەک پێشوازی باوکە لە کوڕی گەورەی خۆی.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- ڕاپۆرت
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
گرژییەکانی نێوان سوودانی و "کەتیبەکانی حیزبوڵڵا" ڕوو لە هەڵکشان دەکات
- ڕاپۆرت
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی ئاشتی لە تورکیا لە یەکەم کۆبوونەوەی بڕیاری گۆڕینی ناوەکەی دا