
بۆری گواستنەوەی نەوتی کەرکووک
ئاڤا نیوز
لەگەڵ زیادبوونی باسەکان لەبارەی زیندووکردنەوەی هێڵی نەوتی کەرکووک - بانیاس، شارەزایەکی ئابووری تیشک دەخاتە سەر ڕەهەندە دارایی و ستراتیژییەکانی پڕۆژەکە و بە "دەستکەوتێکی گرانبەها" ناوی دەبات.
چیرۆکی سەرەکی: مانگی نیسانی ڕابردوو، عێراق شاندێکی فەرمیی باڵای ڕەوانەی سووریا کرد بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەلایەنی تەکنیکی و ئابووریی نۆژەنکردنەوە و کارپێکردنەوەی هێڵی بۆریی کەرکووک – بانیاس، بۆ ئەو مەبەستەش ڕۆژی 12ـی ئاب محەممەد بەشیر، وەزیری وزەی سووریا گەیشتە عێراق.
بڵاوکراوەی فەرمی: نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابووری لە پۆستێکیدا ئاشکرای دەکات کە دروستکردنی هێڵێکی نوێ بە توانای زیاتر لە ملیۆنێک بەرمیل لە ڕۆژێکدا، تێچووەکەی بە نزیکەی 14 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، بەتایبەت کە هێڵە کۆنەکە بە تەواوی وێران بووە و نۆژەنکردنەوەی کارێکی ئەستەمە.
بۆچی گرنگە: سەرەڕای ئەم تێچووە زەبەلاحە، شارەزا ئابوورییەکە ئاماژە بە چەندین دەستکەوتی ستراتیژیی گرنگ دەکات، لەوانە هەمەجۆرکردنی دەروازەکانی هەناردەکردنی نەوتی عێراق، کەمکردنەوەی پشت بەستن بە تەنگەبەرە جیۆپۆلەتیکییەکانی کەنداو، هەروەها کورتکردنەوەی ڕێگای گەیشتن بە بازاڕەکانی ئەوروپا.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەڵام لە ڕووی ئابوورییەوە، پڕۆژەکە ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە؛ تێچووی هەناردەکردنی هەر بەرمیلێک لە ڕێگەی بانیاسەوە لە نێوان 3 بۆ 5 دۆلار دەبێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە گواستنەوەی نەوت بۆ بەندەرەکانی باشوور و هەناردەکردنی لەوێوە، تەنیا یەک دۆلاری تێدەچێت. ئەمەش وا دەکات پڕۆژەکە ببێتە هاوکێشەیەکی ئاڵۆز لەنێوان مسۆگەرکردنی ئاسایشی وزەی ستراتیژی و بارگرانیی دارایی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هێڵە لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا دروستکراوە و لە ساڵی 1952 بە فەرمی خراوەتە کار، درێژییەکەی نزیکەی 800 کیلۆمەترە و توانای گواستنەوەی 300 هەزار بەرمیل نەوتی لە ڕۆژێکدا هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش






