پووتین: بۆ چارەسەری کێشەی ئۆکراینا پێویستە سەرچاوەی قەیرانەکە چارەسەر بکرێت

شەیری بکە لە:
پووتین: بۆ چارەسەری کێشەی ئۆکراینا پێویستە سەرچاوەی قەیرانەکە چارەسەر بکرێت

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

سەرۆکی ڕووسیا هیوای خواست ئەو لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی پێی گەیشتووە، ببێتە هۆی دابینکردنی ئاشتی و ئارامی.

چیرۆکی سەرەکی: بۆ کۆتاییهێنان بە شەری سێ ساڵەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، ڕۆژی هەنی هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە ئالاسکا کۆبوونەوە.

لێدوانی فەرمی: دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی دیدارەکەی خستەڕوو، ایگەیاند کە دۆخی ئۆکراینا تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانیان بووە و هیوای خواست ئەو لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ ترەمپ پێی گەیشتوون، ببێتە هۆی دابینکردنی ئاشتی.

زانیاریی زیاتر: سەرۆکی ڕووسیا دیدارەکەی بە "بونیادنەر" و "پڕ لە ڕێزی بەرامبەر" وەسف کرد و ڕایگەیاند، "نزیکەی چوار ساڵە دیداری ئاستی باڵا بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندییەکان ئەنجام نەدراوە، ئەمەش ماوەیەکی دوور و درێژە. پەیوەندییەکانمان گەیشتووەتە نزمترین ئاستی خۆی لەوەتەی جەنگی ساردەوە، کە ئەمە نە بۆ وڵاتەکەمان و نە بۆ جیهانیش باش نییە. درەنگ یان زوو، پێویستە ئەم دۆخە هێور بێتەوە و بگەڕێینەوە سەر مێزی دانوستان."

پوتین جەختی کردەوە، "دۆخی ئۆکراینا تەوەری سەرەکی دیدارەکەمان بوو. دەبینین کە ئەمریکا و ئیدارەی ترەمپ هەوڵ دەدەن بۆ چارەسەری قەیرانی ئۆکراینا. هیوادارم ئەو لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ ترەمپ پێی گەیشتین، ببێتە هۆی گەیشتن بە ئامانجەکانمان و ڕێگەی ئاشتی دەستەبەر بکات."

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕووداوەکانی ئۆکراینا ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ئاسایشی ڕووسیا هەیە و وتی: "ئێمە خەڵکی ئۆکراینا وەک خوشک و برای خۆمان دەبینین، چونکە ڕیشەی ئێمە یەکە. هەر ڕووداوێک لەوێ ڕووبدات، بۆ ئێمە تراژیدی و ژانێکە، بۆیە خوازیاری کۆتاییهاتنی ئەو دۆخەین."

تیشکی خستە سەر ڕێگەچارەی هەمیشەیی بۆ قەیرانەکە و ڕایگەیاند: "چارەسەری هەمیشەیی، بریتییە لە نەهێشتنی سەرچاوەی قەیرانەکە، لەبەرچاوگرتنی نیگەرانییەکانی ڕووسیا و دەستەبەرکردنی ئاسایشێکی دادپەروەرانە بۆ ئەوروپا و جیهان." هەروەها هیوای خواست "ئۆکراینا و وڵاتانی ئەوروپا هەوڵ نەدەن لە ڕێگەی ئاژاوەی پشت پەردەوە ئەو پێشکەوتنانە بەلاڕێدا بەرن."

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ