
دراوی عێراقی. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
د. پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایدەگەیەنێت سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەسەر هێڵە و لەم ڕۆژانە کێشەی ناردنی مووچە چارەسەر دەکرێت.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکان بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لە بارەی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت، داهاتی ناوخۆ، مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، بەردەوامن، شاندی هەولێر دەچێتەوە بەغدا و چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەی سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقن بۆ ئەوەی بڕیار لەسەرناردنی مووچە بدات.
لێدوانی فەرمی: د. پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: دەربارەی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان سەرۆکوەزیران لەسەر هێڵە و لەم ڕۆژانە ئەو کێشەیە چارەسەر دەکرێت.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق ئاشکرای کرد، ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەدا بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیران دەدات، دوای ئەوەی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتە ناوخۆییەکان ڕەوانەی بەغدا دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕایگەیاندبوو،120 ملیارەکە ئامادەیە، چاوەڕێی ڕێککەوتنی شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەین، هەرکاتێک ڕێککەوتن کرا 120 ملیارەکە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق، ئەو 120 ملیار دینارە تەنیا بۆ مانگی حوزەیرانە، بۆ مانگەکانی داهاتوو گۆڕانکاری بەسەردا دێت و کەمتر دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش






