دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق شاندێکی هەولێر سەردانی بەغدا دەکەن
- کوردستان
- 18 ئاب

ئاڵای هەرێمی کورستان و عێراق
ئاڤا نیوز
لەم هەفتەیە شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکەن، پێشنیازی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە میکانیزمی ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی بۆ مانگەکانی حەوت و هەشت و مانگەکانی دیکە دەخەنەڕوو.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە کۆبوونەوەیەک لە وەزارەتی دارایی بەڕێوەچوو، لەکۆبوونەوەکە پرسی ڕادەستکردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی بۆ مانگی شەش و میکانیزمی ڕادەستکردنی داهات بۆ مانگەکانی دواتر هەڵوەستەی لەسەر کرا.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای وت، "لە کۆبوونەوەکە بڕیاردراوە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە سێشەممە دەکرێت، شاندێکی وەزارەت بچێتە بەغدا گفتوگۆ لەسەر پێشنیازی هەرێمی کوردستان دەربارەی ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی بکەن، بەگوێرەی بارودۆخەکە بڕیار بدرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاڤا بڵاویکردەوە، کە لە سەرەتای ئەم هەفتەیە دوو شاندی وەزارەتی دارایی دەچن بۆ بەغدا، بەڵام لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممە بڕیاردراوە چوونی شاندەکە بخەنە دوای کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی مانگی شەشی ئامادەکردووە، ئەگەرێک هەیە لەم هەفتەیە ڕادەستی بکات، بەڵام بۆ مانگەکانی دواتر ئەو بڕە زۆر دەبێت، شاندەکە دەیەوێ گفتوگۆ لەسەر کەمکردنەوەی بڕەکە بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






