
پرسی مووچەی فەرمانبەران
ئاڤا نیوز
تەنیا 24 کاتژمێر ماوە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەو کۆبوونەوەیەی کە ئێستا هەموو چاوەکان لەسەر ئەوەن پرسی مووچەی خەڵکی کوردستانی تێدا باس بکرێت و بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەبارەوە بدرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا لیژنەکان ڕاپۆرتی دارایی و نەوتیان ئامادە نەکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: چارەنووسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا گرێکوێرەی نێوان هەولێر و بەغدایە، سەرجەم هەوڵە و فشارە نێودەوڵەتییەکان بەو ئاراستەیەن هەرچی زووە ئەو بابەتە یەکلایی بکرێتەوە و کۆتایی بە بارمتەگرتنی مووچەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بهێنرێت.
زانیاریی زیاتر: سبەی سێشەممە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکات، چاوەڕوان دەکرێت تەیف سامی ئەو ڕاپۆرتە بخاتە بەردەم سوودانی کە لەلایەن لیژنەکانی هەولێر و بەغدا لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا بخرێتە ڕوو، تاوەکو بڕیارێکی لەبارەیەوە بدات، هەموو چاوەکانیش لەسەر ئەوەن لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچە بدرێت.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا ڕایگەیاند: سبەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجام دەدرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ڕاپۆرتی نەوت و ڕاپۆرتی دارایی لەلایەن لیژنە پکهێنراوەکان ئامادە نەکراوە، بەڵام تەنها کۆنووسێک ئامادەیە.
لە ئەگەری ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکان بابەتی مووچە دەچێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمەش لە کاتێکدایە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان 120 ملیاری داهاتی نانەوتی بۆ مانگی شەش ئامادەیە، بەڵام عێراق دەیەوێت ئەو بڕە پارەیە جێگر بکات بۆ مانگەکانی دیکەش.
زانیاریی زیاتر: ئاڤا زانیویەتی، هەولێر و بەغدا ناکۆکن لەسەر یەک خاڵ، ئەویش بابەتی داهاتی نانەوتییە، بەغدا داوای ڕادەستکردنی 100%ـی داهاتی باج و گومرگ، لەگەڵ 50%ـی داهاتی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیکەی هەرێم دەکات. لە بەرامبەردا، شاندی هەرێمی کوردستان بە پشتبەستن بە ماددەی 21ـی یاسای بودجە، پێی وایە تەنیا ئەرکیەتی 50%ـی کۆی گشتیی داهاتە ناوخۆییەکان ڕادەست بکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئەنجامى تاقیکردنەوەى توانستی زمان ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كابینەی نۆیەمدا 564 پرۆژەی وەبەرهێنان جێبەجێكراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دابەزینی ئاستی ئاوی قولەی ڕانیە گرفتی بۆ هاونیشتمانیان دروستکردووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ 16 دۆلار بەرز بووەتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
17 ئاب
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
17 ئاب
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ 16 دۆلار بەرز بووەتەوە
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: مووچەی هیچ مانگێك نافەوتێت و هەمووی خەرج دەكرێت
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە چارەنووسی مووچە و هەناردەی نەوت یەکلایی دەبێتەوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا فشار دەکات بۆ زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان