
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر
ئاڤا نیوز
پارێزگاری هەولێر ڕەتی دەكاتەوە لە شاری هەولێر هیچ شوێنێكی فەرمی تایبەت بە لەشفرۆشی یاخود قومارخانە هەبێت، بەڵام خەڵكی لادەر و سەرپێچیكار هەن كە كاری بەدڕەوشتی دەكەن.
چیرۆكی سەرەكی: دوای بڵاوبوونەوەی لێدوانی پارێزەرێك بەوەی كە لە شاری هەولێر بەفەرمی شوێنی لەشفرۆشی و باندی بازرگانیكردن بە لەشفرۆشییەوە هەن، دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، هەرزوو دەزگای داواكاری گشتیی دۆسیەی لەسەر ئەم بابەتە جووڵاند و داوای بەدواداچوون بۆ ڕاستی و دروستی قسەكانی ئەو پارێزەرە دەكات، بە پێویستی دەزانێت ڕێكاری یاسایی بگیرێتە بەر.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەموو ئەو تۆمەتە ناڕەوایانەی دەكرێتە سەر هەولێر، گوایە قومارخانە و شوێنی لەشفرۆشیی فەرمی هەبێت، دوورە لە ڕاستی، هاوكات ڕەتی كردەوە گروپ و باندی بازرگانیی لەشفرۆشی لە شارەكەدا هەبن، بەڵكو خەڵكی لادەر لێرە و لەوێ سەرقاڵی كاری بەدڕەوشتین و ئەوەش لە هەموو شوێنێكی جیهان ئەگەری ڕوودانی هەیە.
دووپاتیشی كردەوە مەفرەزەكانی پۆلیس و ئاسایش بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی قایمقامیەت و دەستەی گەشتوگوزار، بە بەردەوام پشكنین و بەدواداچوون بۆ یانە شەوانییەكان و كافتریا و هۆتێل و شوێنە جۆراوجۆرەكان دەكەن بۆ ڕێگریكردن لە كاری لەشفرۆشی، قوماركردن یاخود هەر دیاردەیەكی دیكەی نامۆ كە لەگەڵ داب و نەریتی شاری هەولێر و خەڵكی كوردستان یەكناگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






