
تاقیکردنەوەی توانستی زمان
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامى تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى ڕابگەیێنرێت، ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو تاقیکردنەوەکان بەڕێوەچوون.
وێنە گەورەکە: بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی بەشێکە لە ڕێکارەکانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا و وەرگرتنی ناسناوی زانستی، بۆیە ساڵانە خوازیاران بەشداری لە خولی سەنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەمڕۆ کاتژمێر چواری ئێوارە ئەنجامى تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى ڕادەگەیێنرێت.
لێدوانی فەرمی: عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤای گوت، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی دیاری کردنی ئاست، دەستبەجێ وادەی دەستپێکردنی خولەکان دیاریدەکرێت.
زانیاریی زیاتر: هەفتەی ڕابردوو، هەزار و 892 خوازیار بەشدارییان لە تاقیکردنەوەکە کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامى تاقیکردنەوەى کۆتایی ئاستەکانى زمانى ئینگلیزى لە سەنتەرى زمانى زانکۆکانى کوردستان، کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکەن.
بینینی ئەنجامەکان
ئەمەش بزانە: ئەوانەی لە تاقیکردنەوەی بەرایی زمان خوار ئاستی ئینتەرمیدیەت دەهێنن، دەبێت بەشداری لە خولی زمانی سەنتەرەکان بکەن، کە بۆ هەر ئاستێک دوو مانگی پێویستە، بۆ خوێندنی ماستەر سێ ئاست و دکتۆرا چوار ئاستە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگەدەدەین هەنگاریا نەوتی ڕووسیا بکڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
د. شاخەوان عەبدوڵڵا: لە پەرلەمانێک کاردەکەین پڕە لە نەفەسی شۆڤێنی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگەدەدەین هەنگاریا نەوتی ڕووسیا بکڕێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیروان بارزانی: لە دوای هەڵبژاردن هەڵوێستی پارتی بەرامبەر یەکێتی دەگۆڕێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سیروان بارزانی: کێشەی کۆڕەک تیلیکۆم نزیکبووەتەوە لە چارەسەرکردن






