
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، حکومەتی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی بۆ ڕادەستکردنی نەوت و داهاتی نانەوتی جێبەجێکردووە، بۆیە ئێستا تۆپەکە لای بەغدایە بۆ ئەوەی سبەی سێشەممە بڕیار بدات و مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی کوردستان بنێرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بۆ چارسەرکردنی پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمشەو جارێکی دیکە شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگاتە بەغدا و سبەی سێشەممە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبێتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کرد ئەویش بە پەسەندکردنی لێکتێگەیشتنە هونەرییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکانی بواری نەوت و ڕادەستکردنی پشکی خۆی لە داهاتی نانەوتی، ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی حکومەتی فیدراڵە بۆ ئەوەی سبەی سێشەممە شایستە داراییەکانی فەرمانبەران بۆ مانگی شەش خەرج بکات.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ هەر چوار سەرۆکایەتی کۆمار، وەزیران، پەرلەمان و ئەنجوومەنی دادوەری عێراق کۆبوونەوە و باسی هەڵبژاردن، کێشەکانی ناو پەرلەمان و یاسای لێبووردنی گشتییان کرد، لە کۆبوونەوەکەدا باسی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان نەکرا و کۆبوونەوەکە خۆی لەباسکردنی ئەم بابەتە بەدوورگرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






