
عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دەڵێت، تورکیا لە مامەڵەکردنیدا لەگەڵ عێراق دەیەوێت بەرمیلێک ئاو بەرامبەر بەرمیلێک نەوت ئاڵوگۆڕ پێ بکات، ئەوانیش لارییان لەو بابەتە نییە و دەیانەوێت بەرامبەر زیادکردنی بەردانەوەی ئاو، هەرچی پڕۆژەی ئاودێری و بەنداوە لەگەڵ پڕۆژەی دیکەی وەبەرهێنان بە تورکیا بدەن.
وێنە گەورەکە: لەپاڵ ئاوی باران و پۆند و بەنداوەکان، عێراق بەڕێژەی 90% پشتی بەو ئاوانە بەستووە کە لە تورکیاوە سەرچاوە دەگرن، سەرەڕای لێکتێگەیشتنەکانیش، بەڵام بەغدا لە پشکی ئاوی خۆی ڕازی نییە و دەڵێت، بەقەیرانێکی سەختی کەمئاویدا تێدەپەڕێت، ئەوەش کاریگەری لەسەر هەموو کەرتەکانی ژیان و کشتووکاڵ دروستکردووە.
لێدوانی فەرمی: عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لە چاوپێککەوتنێکدا ئاماژەی بەوەکرد، کێشەی ئاو لەنێوان بەغدا و ئەنقەرە مێژوویەکی هەیە بە تایبەتیش کە سلێمان دەمیرل سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا کاتی خۆی بە دەسەڵاتدارانی عێراقی وتووە "ئێوە نەوتتان هەیە و ئێمەش ئاو" واتە بەرمیلێک نەوت بەرامبەر بە بەرمیلێک ئاو، ئێستاش بەرمیلێک ئاو زۆر لە بەرمیلێک نەوت بەبەهاتر بووە.
بەوتەی زیاب، عێراق تێبینی لەسەر ئەم جۆرە مامەڵەیە نییە، بۆیەش داوایان لە تورکیا کردووە بێت و پڕۆژە لە وڵاتدا جێبەجێ بکات ئەوانیش لە داهاتی نەوت پارەیان پێدەدەن، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکانیش بڕیارە پڕۆژەکانی ئاودێریی و بەنداوەکان بدرێن بە کۆمپانیا تورکییەکان، بەڵام تا ئێستا پڕۆژەی خۆیان بۆ چۆنییەتی جێبەجێکردنیان ڕەوانە نەکردووە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دەشڵێت، دەسەڵاتدارانی تورکیا هەرچەندە بەڵێن دەدەن ئاو بەربدەنەوە، بەڵام "ئێمە وەک عێراق ڕێککەوتنێکی نووسراو و پابەندکارمان لەگەڵ ئەنقەرەدا نییە تا ناچاریان بکەین پشکی ئاوی عێراق لە ئاوی هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات بەر بدەنەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






