ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بە مەرج داوە. دەشڵێت، بڕیارەکە دەبێتە بنەما بۆ مانگەکانی حەوت و هەشت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کرد، هەرچەندە پرسی مووچەی مووچەخۆران و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە ئەجێندای کۆبوونەوەکە نەبوو، بەڵام بەپێی دەرەنجامی کۆبونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لیژنەی وزاری عێراق، ئەم پرسە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەوە کرا و بڕیاری لەسەر درا.
لێدوانی فەرمی: شوان کەلاری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵەکانی لەو پێناوەیە کە مووچە بنێردرێت، بۆیە کاتژمێر 11ـی شەوی ڕابردوو وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتنە بەغدا، ئامانج لەو سووربوون و جددییەتە ئەوە بوو کە مووچە بنێردرێت، ئەمڕۆ بڕیادرا کە مووچە خەرج بکرێت، بڕیارەکەش دەرچووە تەنیا هەندێک ڕێکاری ماوە ئەویش لە زووترین کات تەواو دەبێت.
- ئەگەر لەماوەی دوو ڕۆژی دیکە پارەی مووچە تەمویل نەکرێت، بەدڵنیایەوە لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.
- بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی شەش دەبێتە بنەما بۆ مانگەکانی حەوت و هەشت، چونکە ئیرادەیەکی بەهێز هەیە بۆ جێبەجێکردنی هەموو داواکارییەکانی بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش






