
ئامادەکاری هێزەکانی ئەمریکا بۆ کشانەوە لە عێراق
ئاڤا نیوز
لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا، دووەم کاروانی سەربازیی ئەمریکا عێراقیان بەرەو سووریا جێهێشت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە 19ـی ئابی 2025، بەشێکی دیکەی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراقەوە بەرەو بنکەکانیان بەرەو شاری حەسەکەی سووریا جووڵەیان پێکراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد، ئێوارەی ئەمڕۆ کاروانێکی سەربازیی کە لە چەندین بارهەڵگر پێکهاتبوو و لەلایەن هێزێکی شەڕکەرەوە پاڵپشتی دەکرێت، جووڵەی کردووە وەک هەوڵێک بۆ چۆڵکردنی هێز و کەرەستە سەربازییەکانی نێو بنکەکە.
ئاماژەی بەوەش کرد، هەرچەندە کاروانەکەی ئەمڕۆ لە ڕووی قەبارەوە لە دوو کاروانەکەی دوێنێ بچووکترە، بەڵام ئاماژەیە بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی کشانەوەی قۆناغ بە قۆناغی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بنکەی عەین ئەسەد لە دوای بنکەی بەلەد بە دووەم گەورەترین بنکەی ئاسمانی لە عێراقدا دادەنرێت و وەک بارەگای سەرەکیی فیرقەی حەوتی سوپای ئەمریکا کار دەکات، بنکەکە دەکەوێتە ناحیەی بەغدادیی سەر بە پارێزگای ئەنبار.
باکگراوند: بەغدا و واشنتن لە کۆتایی مانگی ئەیلوولی ڕابردوودا ڕێککەوتن لەسەر دیاریکردنی وادەیەکی فەرمی بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە وڵاتەکەدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





