دیمەنی باڵەخانەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق
ئاڤا نیوز
دوای 15 دانیشتن، پێکهاتەی نوێی دادگای فیدراڵی یەکەمین بڕیاری لە بەرژەوەندی سکاڵاکارێک دەرکرد و بەهۆی سکاڵاکەوە بڕگە و ماددەیەکی یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقی هەڵوەشاندەوە.
وێنە گەورەکە: لە 8ی مانگی تەمموزەوە کە دادوەر مونزر ئیبراهیم حوسێن، وەک سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدراڵیی دەستبەکاربووە، دادگاکە 15 دانیشتنی ئەنجامداوە و 41 سکاڵای تاوتوێ کردووە، ئەوەی جیاوازە لە پێکهاتەی نوێی ئەم دادگایە، لەکۆی سکاڵاکان کەمترین بڕیاری لە بەرژەوەندی سکاڵاکارەکان دەرکردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدراڵی، ئەمڕۆ دادگاکە لەسەر چوار سکاڵا کۆبووەتەوە و سیانی ڕەتکردەوە، تەنیا بڕیاری لەسەر سکاڵایەکی سەرۆکوەزیرانی عێراق دژی یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا (ژمارەی 17ی ساڵی 2024) دەرکردووە، سکاڵاکە دژی ماددەکانی 2 و 11 و 20 و 26ی یاساکە تۆمارکرابوو، دادگای فیدراڵیش تەنیا ماددەی 2 و بڕگەیەکی ماددەی 11ی هەڵوەشاندنەوە و سکاڵاکانی دیکەی دژی ماددەکانی دیکە ڕەتکردەوە.
بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیش لەمەودوا، دانانی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆکان، ڕاگری کۆلێژ و پەیمانگەکان بەشێک نابن لە دەسەڵاتەکانی وەزیری خوێندنی باڵا، ئەو بڕگەیەی ماددەی 11ی یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵاشی هەڵوەشاندنەوە کە دەڵێت، "سەرۆکی دەستەی توێژینەوەی زانستی وەزارەت دوو جێگری دەبێت کە پلەکان بەڕێوەبەری گشتی دەبن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






