
دیناری عێراقی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
ماوەی دوو ڕۆژە شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان لە بەغدان، ئەمڕۆش بەردەوامی بە کۆبوونەوەکانیان دەدەن و داهاتی نانەوتی پرسی گەرمی سەرمێزی گفتوگۆ دەبێت. کۆمەڵێک زانیاری پێویست لەبارەی داهاتی نانەوتی هەبوون، شەوی ڕابردوو گەیێنراونەتە دەست شاندەکە.
چیرۆکی سەرەکی: لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لە خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆران درا، بە مەرجی ڕادەستکردنی 120 ملیار داهاتی نانەوتی و چارەسەرکردنی گرفتە تەکنیکییەکانی هەناردەی نەوت و ناردنی لیستی پۆلینی سەرچاوەکانی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بە بەغدا.
لێدوانی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، ئەمڕۆش کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بەردەوامییان دەبێت، بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن لەسەر ئەو پرسانەی کە بەربەستن لەبەردەم ناردنی مووچە، میکانیزمی ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی مانگەکانی حەوت و مانگەکانی تر پرسی گەرمی گفتوگۆی نێوانیان دەبێت.
شەوی ڕابردوو ئەو زانیارییانەی پێویست بوون بۆ شاندەکە لەبارەی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان، گەیشتوونەتە دەست شاندی هەرێمی کوردستان و لەگفتوگۆکانیان لەگەڵ شاندی بەغدا هەڵوەستەی لەسەر دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






