کۆمکاری عەرەبی بۆ ئەندامانی: پشتیوانی عێراق بن دژی هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر
- هەواڵ
- 2024-01-18

ئاڤا دیجیتاڵ
کۆمکاری عەرەبی داوا لە وڵاتانی ئەندامی دەکات کە پشتیوانی عێراق بن دژی هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر.
چیرۆکی سەرەکی: درەنگانی شەوی دووشەممە 15-01-2024 ئێران بە مووشەک هێرشی کردە سەر هەولێر، کۆمکاری عەرەبی لەسەر داوای عێراق ڕۆژی چوارشەممە 17-01-2024 کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی دەرکردووە.
شێوازی جێبەجێکردنی: کۆمکاری عەرەبی چەند بڕیارێکی لەبارەی هێرشەکەی ئێرانەوە بۆ سەر هەولێر وڵاتانی ئەندامی پابەندبێت بە بڕیارەکانەوە.
- کۆمکاری عەرەبی بڕیاری دا به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی مووشه‌كبارانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بکات كه بووه هۆی گیانلەدەستدانی ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی و وێرانكردنی ژماره‌یه‌ک شوێنی هه‌ولێر. ئه‌م ده‌ستدرێژییه، دوژمنكارییه‌كی ئاشكرایه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ریی عێراق و ئاسایشی گه‌لی عێراق و پێشێلكردنی بنه‌مای دراوسێیه‌تی و یاسا و په‌یماننامه و نه‌ریته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
- ئه‌نجوومه‌نی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاری هه‌ر هۆكار و پاساوێک ڕەتدەکاتەوە ده‌كاته‌وه كه ئێران ده‌یانهێنێته‌وه و كۆمكار سه‌ركۆنه‌یان ده‌كات. هه‌روه‌ها به‌ڕاستی نازانێت و ماف به هیچ وڵاتێک نادرێت پێشێلی سهروەریی وڵاتێكی دیكه بكات و ژیانی هاووڵاتییانی بخاته مه‌ترسی كه ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما یاساییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه.
- ئێران ته‌واوی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و پێشێلكارییه له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت و پێشهاتێكی مه‌ترسیداریشه كه به دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاڵۆز ده‌كات.
- ئه‌نجوومه‌نی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاری دووپات له‌سه‌ر یه‌كێتی و سه‌روه‌ریی خاكی عێراق ده‌كاته‌وه دژی هه‌ر هه‌ڕه‌شه، ده‌ستدرێژی و پێشێلكارییه‌كی ده‌ره‌كی. هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر مافی عێراق ده‌كاته‌وه به‌و پێیه‌ی ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌ندامی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه، بۆ به‌رگریكردن له خۆی هه‌موو میكانیزمێكی یاسایی و دیپلۆماسی بگرێته‌به‌ر كه هه‌ریه‌ک له یاسای نێوده‌وڵه‌تی، په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و په‌یماننامه‌ی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌سته‌به‌ری ده‌كه‌ن.
- داوا له ئه‌ندامی عه‌ره‌بی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ عێراق، پشتگیری بۆ ده‌ركردنی بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه بكات به‌و پێیه‌ی پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی عێراق و پێشێلكردنی بنه‌مای دراوسێیه‌تی و یاسا و نه‌ریته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
- ئه‌نجوومه‌نه‌كانی باڵیۆزانی عه‌ره‌ب له نیویۆرک، جنێف، ڤیه‌ننا، برۆكسل، واشنتن، له‌نده‌ن، پاریس، په‌كین و مۆسكۆ ڕادەسپێردرێن بۆ گه‌یاندنی ئه‌و بڕیاره به وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه و ڕێكخراوه نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كان.
- داوا له سكرتێری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كرێت چاودێری ئه‌و بابه‌ته بكات و له‌مباره‌یه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بكات سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه و به‌دواداچوونی ئه‌و سكاڵایه‌ی حكومه‌تی عێراق پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه.
باکگراوند: کۆمکاری عەرەبی لە 22 وڵات پێکدێت، کە سەرجەم وڵاتانی عەرەبی لە ئاسیا و ئەفریقا تێیدا ئەندامن، دەستورێک بۆ پەیوەندی و هەماهەنگی نێوانیان کۆیان دەکاتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 خولەک لەمەوپێش
شاندی ئەمریکا و حەماس کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
سووننەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێ کەوتنە خۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای دهۆک خێراتر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
13 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
13 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 خولەک لەمەوپێش
شاندی ئەمریکا و حەماس کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
سووننەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێ کەوتنە خۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای دهۆک خێراتر دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسێک لە سوید ژمارەیەک کەس دەکوژێت





