
دیمەنی شاری ئاکرێ. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
گەڕەكە دێرینەكانی شارۆچكەی ئاكرێ بەهەمان شێوازی كلاسیكیی خۆیان نۆژەن دەكرێنەوە و لەڕێگەی نمایشكردنی كەرەستە و بەرهەمی گەشتیاری لەو خانووانە، دەرفەتی كار بۆ دەرچووانی بەشی گەشتیاری و هونەرە جوانەكان دەڕەخسێندرێت.
چیرۆكی سەرەكی: شارۆچكەی ئاكرێ سەرەڕای هەڵكەوتە جوگرافییە ناوازەكەی و قەشەنگیی خانوو و تەلار و شەقامەكانی، هاوكات خاوەنی مێژووێكی دەوڵەمەندە و بەشێك لە گەڕەكەكانی، مێژووی دروستبوونیان بۆ 700 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
چی ڕوودەدات: بەمەبەستی گرنگیدانی زیاتری لایەنی گەشتیاریی ئاكرێ، بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری ئاكرێ بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی گشتیی شوێنەواری هەرێمی كوردستان، تاوتوێی نۆژەنكردنەوەی 50 خانووی گەڕەكە كۆنەكانی شارۆچكەكەی كردووە كە شێوازێكی بیناسازیی سەرنجڕاكێشیان هەیە، بەڵام بەهۆی كۆنی خانووەكان پێویستییان بە نۆژەنكردنەوە هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری ئاكرێ لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، گەڕەكە كۆنەكانی ئاكرێ مێژووێكی دێرینیان هەیە و پێویستییان بە نۆژەنكردنەوە هەیە، بۆیە بڕیاردراوە 50 خانوو لەسەر شێوازی دێرینی خۆی و بەهەمان كەرەستەی بەكارهاتوو، نۆژەن بكرێنەوە و ببێتە شوێنێكی گەشتیاریی شوێنەوار و خەڵكی سەردانیان بكەن.
زانیاریی زیاتر: هاوكات لەنزیك گەڕەكە كۆنەكان، پاركێكی وەستانی ئۆتۆمبێلیش بۆ گەشتیاران دروست دەكرێت، بەو پێیەی شوێنەكە بەرزاییە و شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلی نییە.
پەیوەست بەم بابەتە: بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری ئاكرێ، نیازی هەیە دەرفەتی كار بۆ دەرچووانی بەشی گەشتوگوزار و هونەرە جوانەكان، لەنێو خانووە دێرینەكانی ئاكرێ بڕەخسێنێت، لەڕێگەی شارەزاكردنیان بە دروستكردن و نمایشكردنی كاری دەستی و كەرەستەی جوانكاری لە شوێنە دێرینەكان بە ئامانجی ڕاكێشانی سەرنجی گەشتیاران، بۆ ئەم مەبەستەش بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گەشەپێدان و، بەهاوكاری دارایی ڕێكخراوی USAID خولی ڕاهێنانی پیشەیی كاری دەستی لەبواری بەرهەمە خۆماڵی و كولتورییەكان ڕێكدەخات.
بۆچی گرنگە: بە فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، ئاكرێ بووەتە پایتەختی نەورۆز و ساڵانە گەشتیارێكی زۆر سەردانی دەكەن، بە نۆژەنكردنەوەی خانووە دێرینەكانی شارۆچكەكە، هاتنی گەشتیاران بۆ ئەو دەڤەرە زیاتر هەڵدەكشێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
- کولتوور
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
- کولتوور
- 1 تشرینی دووەم
گەورەترین مۆزەخانە لە وڵاتی میسر کرایەوە





