شاندێکی کوردستان دەچێتەوە بەغدا؛ چاوەڕوان دەکرێت کۆتایی ئەم هەفتەیە مووچە خەرج بکرێت
- بزنس
- 23 ئاب

گرافیکی پرسی مووچە
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمشەو شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکاتەوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە مووچە، نەوت و داهاتە ناوخۆییەکان.
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی داوە، بەڵام تا ئێستا بڕیارەکە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش بڕیارە ئەمشەو شاندێک لە هەولێرەوە بچێتە بەغدا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئامانجی سەرەکیی سەردانەکەی شاندی کوردستان، گفتوگۆکردنە لەسەر ئەو خاڵە ناکۆکانەی کە لەنێوان هەولێر و بەغدادا ماونەتەوە، بەتایبەتی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و چۆنیەتی ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤای ڕایگەیاندووە، "ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان مەرجەکان جێبەجێ بکات، ئەوا ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو بڕیاری ناردنی پارەکە دەدرێت و لە ڕۆژانی چوارشەممە یان پێنجشەممەدا مووچەکە دەنێردرێت."
لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ جێبەجێکردنی تەواوی مەرجەکان و ڕایگەیاند، "120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ ئامادەیە و هەر کاتێک بەغدا داوای بکات، ڕادەستی دەکەین. هەروەها کارکردن لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتیش بەردەوامە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش





