
لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، تا ئەمڕۆ 581 کاندید بەهۆکاری جیاواز لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخراونەتەوە، ئاشکراشی دەکات کە 30 ڕۆژ پێش ڕۆژی دەنگدان، لیستی کۆتایی ناوی کاندیدەکان پەسەند دەکرێت.
وێنە گەورەکە: مانگی 11ـی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە حەوت هەزار کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن، تائێستاش کۆمیسیۆن بەهۆکاری جیاواز ژمارەیەک کاندیدی دوورخستووەتەوە و وردبینیش لە ناوی کاندیدەکان بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، تا ئەمڕۆ 581 کاندید بەهۆکاری جیاواز لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی پەرلەمان دوورخراونەتەوە، تا سەرەتای مانگی 10ـیش پرۆسەی وردبینی لەلیستی ناوی کاندیدەکان یەکلایی دەبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی مەرجەکان بۆ کاندیدی جێگرەوەی کاندیدە دوورخراوەکان، ئەندامەکەی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن وتی، دەبێت کاندیدە جێگرەوەکان هەمان ئەو مەرجانەیان تێدابێت کە لە پەیڕەوی تایبەت بە کاندیدەکان ژمارە 3ـی ساڵی 2025 دا هاتووە، ئەوانیش بریتین لە:
٠ تەمەنی لە 30 ساڵ کەمترنەبێت.
٠ لانیکەم بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان بەگوێرەی ڕێژەی دیاریکراو بڕوانامەی ئامادەیی هەبێت.
٠ هاوسەنگی ڕێژەی ژنان لەناو لیستی کاندیدەکان دەبێت ڕەچاوبکرێت.
٠ یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەریی نەیگرێتەوە.
٠ بە گەندەڵی دارایی و کارگێڕی یان تاوانی پەیوەست بە شەرەف سزانەدرابێت.
٠ خاوەن ڕابردوو و ڕەوشتێکی باش و سەنگین بێت.
٠ ئەندامانی ئێستای هێزە ئەمنییەکان، دادوەرەکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران ناتوانن خۆیان کاندید بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






