زێلینسکی: پلانی گەرەنتی ئاسایشی ئۆکراینا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 23 ئاب

ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئۆکراینا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا کۆتایهاتنی ئامادەکارییەکان بۆ پلانی گەرەنتی ئاسایشی وڵاتەکەی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕادەگەیەنێت.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییە چڕەکانی کیێڤ بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ڕووسیا و دابینکردنی ئاسایشی درێژخایەنی ئۆکراینا، هەریەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراینا و ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا ئامادەکارییەکانیان بۆ داڕشتنی پلانێکی ورد بۆ گەرەنتی ئاسایش و سەقامگیری ئۆکراینا دەستپێکردووە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دیک شۆوف، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند: تیمەکانی ئۆکراینا، ئەمریکا و هاوبەشە ئەوروپییەکان لە ئێستادا کار لەسەر داڕشتنی وردەکارییەکانی پلانی گەرەنتی ئاسایشی ئۆکراینا دەکەن، بەشداریکردنی زیاتری هۆڵەندا و پڕۆژەی هاوبەشی وەبەرهێنان لە پیشەسازیی بەرگریی ئۆکراینا بەشێک دەبێت لە پلانەکە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا داڕشتنی بەندەکانی پلانەکە کۆتایی دێت و ڕادەگەیێنرێت.
زانیاریی زیاتر: هەرچەندە وردەکارییەکانی کۆتایی هێشتا لەژێر گفتوگۆدان، بەڵام چەند لایەنێکی سەرەکیی پلانەکە دەرکەوتوون و بە پێی لێدوانێکی ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە کاتی پێشوازی لە مارک ڕوتە، ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ ڕایگەیاند: ئۆکراینا بەدوای گەرەنتییەکدا دەگەڕێت کە لە ناوەڕۆکدا هاوشێوەی بەندی پێنجی پەیمانی ناتۆ بێت، کە هێرشکردنە سەر یەکێک لە ئەندامان بە هێرشکردنە سەر هەمووان دادەنرێت.
بۆچی گرنگە: بە جێبەجێکردنی پلانی گەرەنتی ئاسایشی ئۆکراینا هاوسەنگی هێز لە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و کیێڤ پشتیوانییەکی گەورەی سەربازی ئەوروپا بەدەست دەهێنێت، بە جێبەجێکردنی داواکەی زێلینسکی هەموو دەوڵەتانی بەشدار لە پلانەکە پابەند دەبن بە پارێزگاریکردن لە ئۆکراینا لە کاتی هەر هێرشێکی سەربازیدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





