
ئاڤا دیجیتاڵ
پاكستان، لە وەڵامی هێرشە مووشەكییەكەی ئێران بۆ سەر وڵاتەكەی، بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-01-2024 چەند مووشەكێکی ئاراستەی ئێران كرد و زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن "حەوت كەس كوژران".
چیرۆكە سەرەكییەكە: چەند ڕۆژێکە هێرشی ئێران بۆ سەر وڵاتان بەردەوامە؛ رۆژی سێشەممە 16-01-2024 ئێران چەند مووشەكێكی ئاراستەی پاكستان کرد و بەهۆیەوە "چوار كەس كوژران".
کاریگەریی و لێککەوتەکان: بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-01-2024 دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران بیسترا کە دواتر دەرکەوت هێرشی مووشەکی بووە و پاکستان ئاڕاستەی دوو ناوچەی ئێرانی کردووە. میدیای فەرمیی پاکستان دەڵێت: "حەوت ئامانجمان لە ئێران بۆردوومانکردووە و زیاتر لە 30 چەکدارمان کوشتووە".
چی ڕوودەدات؟ ئێران ڕایگەیاند، "لەناو خاكی پاكستان كۆمەڵێك گرووپی تیرۆرستی هەن، كە هێرشدەكەنە سەر وڵاتەكەی و مەترسییان دروستكردووە". پاكستان وەڵامی ئێرانی داوەتەوە و ڕایگەیاندووە: "ئەمانە ڕاست نین و ئێران دەیەوێت سەرەوەریی وڵاتەكەمان ببەزێنێت، بۆیە ئەمە قبوڵ ناكەین".
لێدوانە فەرمییەکان: "سوپاكەمان تەنها شەوێك لە هێرشەكەی ئێران بێدەنگ بوو". سەرچاوەیەك لە نێو هەواڵگریی پاكستان ڕایگەیاندووە. ئەو سەرچاوە هەوالگرییەی پاکستان گوتیشی: "سوپاكەمان بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێكی دیكە ئامادەیە".
"تەنیا دەتوانم ئەوە پشتڕاست بکەمەوە، ئێمە هێرشمان لە دژی گروپە چەکدارەکان لە ناوخۆی ئێران ئەنجامداوە". ئەمە زانیاریی سەرچاوەیەکی باڵای هەواڵگریی پاکستانە کە دەسەڵاتی پێدانی زانیاری بە میدیاکان نییە بەڵام بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: "لە چەند ناوچەیەکی دەوروبەری شاری سەراوان لەسەر سنووری نێوان ئێران و پاکستان، دەنگی تەقینەوە بیستراوە". ئەمە لێدوانی بەرپرسێکی پارێزگای سیستان - بەلوجستانە و بڵاوکراوەتەوە.
باکگراوند: لە ماوەی 48 کاتژمێردا، ئێران مووشەکەکانی ئاراستەی سێ وڵات کردووە، ئەوانیش عێراق، سووریا و پاکستانن. بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-01-2024 پاکستان وەڵامی هێرشەکانی دایەوە و هێرشی کردە سەر ناوچەیەکی سنووری نێوان ئێران و وڵاتەکەی.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 خولەک لەمەوپێش
شاندی ئەمریکا و حەماس کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
سووننەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێ کەوتنە خۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای دهۆک خێراتر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
13 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
13 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 خولەک لەمەوپێش
شاندی ئەمریکا و حەماس کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
سووننەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێ کەوتنە خۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای دهۆک خێراتر دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسێک لە سوید ژمارەیەک کەس دەکوژێت





