سوودانی دۆسیەی گەندەڵی لە گرێبەستی بەندەرە نەوتییەکان ڕەوانەی دەستەی دەستپاکی دەکات
- هەواڵ
- 24 ئاب

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕەزامەندی لەسەر ڕاسپاردەکانی لیژنەیەکی تایبەت نیشاندا کە وردبینی بۆ گرێبەستەکانی بەندەرە نەوتییەکانی عێراق کردووە، ئەمەش دوای دەرکەوتنی گومانی گەندەڵیی گەورە و زیانگەیاندن بە بەرژەوەندیی گشتی.
چیرۆکی سەرەکی: دوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر گرێبەستی بەندەرە نەوتییەکان و بوونی گومانی گەندەڵی لە گرێبەستەکان، لیژنەکە ڕاسپاردەکانی بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەرزدەکاتەوەو سەرۆکوەزیرانیش دۆسیەکە ڕەوانەی دەستەی دەستپاکی دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، سوودانی بڕیاریداوە تەواوی ڕاپۆرتەکە ڕەوانەی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی بکرێت بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر و ئاشکراکردنی لایەنی کەمتەرخەم. هاوکات، دەرەنجامەکان دەخرێنە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست بۆ پاراستنی سامانی گشتی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، لیژنەکە گەیشتووەتە ئەو دەرەنجامەی کە گومانی گەندەڵی لە شێوازی بەخشین و جێبەجێکردنی گرێبەستەکاندا هەیە. هەروەها دەرکەوتووە کە گرێبەستەکان سوودی ئابوورییان کەم بووە و پشکی "کۆمپانیای بەندەرەکان" بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە دیاریکراوە، کە تێیدا بەرژەوەندیی چەند کۆمپانیایەکی تایبەت لەسەر حیسابی بەرژەوەندیی گشتی و سامانی دەوڵەت پێشخراوە.
ئەمەش بزانە: ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە عێراق بە یەکێک لەو وڵاتانە دادەنرێت کە گەندەڵی بەشێوەیەکی بەربڵاو تێیدا ڕەگی داکوتاوە. ئەم دیاردەیە بووەتە هۆی بەهەدەردانی ملیارەها دۆلار و بووەتە ئاستەنگێکی گەورە لەبەردەم گەشەسەندن و پێشکەوتنی وڵات.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت






