پەرلەمانی عێراق یاسای نوێی پەروەردەی پەسەند کرد و مووچەی مامۆستایانیش زیادکرا
- بزنس
- 26 ئاب

لۆگۆی حکومەتی عێراق و دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممە هەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی پەروەردەی پەسەند کرد، بەگوێرەی یاساکەش دەرماڵەی مامۆستایان بۆ مانگانە 300 هەزار دینار زیادکرا.
وێنە گەورەکە: لە چەند مانگی ڕابردوو مامۆستا و فەرمانبەرانی عێراق چەندین ڕۆژ خۆپیشاندانیان کرد و داوای باشترکردنی دۆخی ژیانیان دەکرد، ئەویش لەڕێگەی زیادکردنی مووچەکانیان و پێدانی زەوییەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی دووشەممە، ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەکەیدا هەمواری یاسای وەزارەتی پەروەردە پەسەندکرد، بەگوێرەی هەمووارەکەش هەموو مامۆستایەک کە دادەمەزرێت دەبێت سێ تا پێنج ساڵ لە ناوچە دوورە دەستەکان خزمەت بکات ئەو ماوەیەش بۆ مەبەستی خانەنشینی بە دوو بەرامبەر هەژمار دەکرێت، هاوکات سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردەش مانگانە دەرماڵەیەکیان بەبڕی 300 هەزار دینار بۆ خەرج دەکرێت.
هاوکات پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای دیوانی وەقفی سونی کرد، گفتوگۆشی لەسەر پڕۆژەیاسای ڕێکخستنی مافی پێکهاتەکان کرد، دواتریش دانیشتنەکە هەڵگیرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






