
کرێکارێک لە یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکان سەرقاڵی کاری خۆیەتی
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ڕایدەگەیێنێت، هەناردە و داهاتی نەوتی خاو لە مانگی تەممووزی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و بە بەهای زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە.
وێنە گەورەکە: عێراق بۆ بودجەی ساڵانەی بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت، کە ڕێژەکەی دەگاتە نزیکەی 92%، ئەوەی دیکە بە داهاتی نانەوتی پڕی دەکاتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی داتا فەرمییەکان کە پلاتفۆرمی "ئەلتاقە"ی واشنتن بڵاوی کردووەتەوە، عێراق لە مانگی تەممووزدا 104 ملیۆن و 750 هەزار و 788 بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، بەوەش داهاتەکەی حەوت ملیار و 185 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.
ئەو مانایەی دەیگەیێنێت: ئەم ڕێژەیە زیادبوونێک نیشان دەدات بە بەراورد بە مانگی حوزەیران، کە تێیدا نزیکەی 98 ملیۆن و 882 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە کرابوو و داهاتەکەی شەش ملیار و 698 ملیۆن دۆلار بوو.
لەهەمان کاتدا: پلاتفۆرمەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە زۆرینەی هەناردەکان لە کێڵگە نەوتییەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە بووە، کە بڕەکەی زیاتر لە 104 ملیۆن بەرمیل بووە، لە کاتێکدا کێڵگەی قەیارە نزیکەی 496 هەزار بەرمیلی هەناردە کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی خەمڵاندنەکانی سۆمۆ، بازاڕەکانی ئاسیا هێشتا کڕیاری سەرەکیی نەوتی عێراقن و زۆرترین پشکیان بەرکەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






