وەزارەتی دەرەوەی پاکستان: چەند بارەگایەکی تیرۆریستانمان لە ئێران کردووەتە ئامانج
- هەواڵ
- 2024-01-18

ئاڤا دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، پاکستان لە وەڵامی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتەکەی، چەند مووشەکێکی ئاراستەی ئێران کرد و"حەوت کەس کوژراون".
چیرۆکە سەرەکییەکە: بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە سوپای پاسدارانی ئێران چەند مووشەكێكیان ئاراستەی پاكستان کرد و بەهۆیەوە چوار كەس كوژران، لە وەڵامی ئەو هێرشە مووشەکییانەدا، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-01-2024 پاکستان چەند هێرشێکی مووشەکی ئاراستەی چەند ناوچەیەکی ئێران کردووە و "بەهۆیەوە حەوت کەس کوژراون".
لێدوانە فەرمییەکان: "لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا هەمیشە لە پەیوەندیمان لەگەڵ ئێران نیگەرانبووینە، سەبارەت بەو پەناگانەی تیرۆریستانی بە ڕەچەڵەک پاکستانی خۆیانیان تێدا شاردووەتەوە". وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە ڕاگەیێنراوێکدا وای گوت.
زانیاریی زیاتر: "بەهۆی نەبوونی چالاکییەکان لەسەر نیگەرانییەکانمان، ئەم "تیرۆرستانە" بەبێ سزا بەردەوامبوون لە ڕشتنی خوێنی پاکستانییە بێتاوانەکان، ئەم هێرشەی ئەمڕۆ دەرکەوتەی ئیرادەی نەگۆڕی پاکستانە بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە ئاسایشی نیشتمانی. پاکستان لەبەرامبەر هەموو هەڕەشەکان، بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری هەموو هەنگاوە پێویستەکان بۆ پاراستنی سەلامەتی و ئاسایشی گەلەکەی".
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دەرەوەی پاکستان "بەتەواوی ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران دەگرێت" و ڕایگەیاندووە: "تاکە ئامانجی ئەم کردەوەیەی ئەمڕۆ بەدواداچوون بوو بۆ ئاسایش و بەرژەوەندیی نیشتمانیی پاکستان کە لە پێش هەموو شتێکەوەیە و ناتوانرێت سازشی لەسەر بکرێت، چونکە پاکستان چەند بارەگایەکی تیرۆرستانی لە ئێران کردووەتە ئامانج".
"پاکستان وەک ئەندامێکی بەرپرسیار لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، بنەما و ئامانجەکانی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەوانەش، یەکپارچەیی خاک و سەروەریی وڵاتانی ئەندام دەپارێزێت. بە ڕێنمایی ئەم بنەمایانە و بە بەکارهێنانی مافە ڕەواکانمان لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان، پاکستان هەرگیز ڕێگە نادات سەروەری و یەکپارچەیی خاکی خۆی بخرێتە بەر هەڕەشە، لەژێر هەر بیانوویەک یان بارودۆخێکدا". لە کۆتایی ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی پاکستاندا واهاتووە.
باکگراوند: پاکستان و ئێران بەردەوام یەکتر بەوە تۆمەتبار دەکەن لەسەر سنوورەکان ڕێگە بە گرووپە چەکدارەکان دەدەن جموجۆڵ بکەن، ئەمەش وایکرد گرژییەکانی نێوانیان پەرەبسەنێت و بە مووشەک ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
شاندی ئەمریکا و حەماس کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
سووننەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێ کەوتنە خۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای دهۆک خێراتر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
13 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
13 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
شاندی ئەمریکا و حەماس کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
سووننەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێ کەوتنە خۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای دهۆک خێراتر دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسێک لە سوید ژمارەیەک کەس دەکوژێت





