
ژمارەیەک هاووڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان ئاڵای سووریای نوێیان هەڵکردووە
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکاندا بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان، لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەلی سووریا بڕیاری ژمارە (24)ی دەرکرد کە تایبەتە بە دابەشکردنی 250 کورسییەکەی پەرلەمان بەسەر پارێزگاکاندا.
وێنە گەورەکە: ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی سووریا دەستیانپێکردووە، چاوەڕوان دەکرێت یەکەم پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گەل لەنێوان 15 و 20ی ئەیلوولی ئەمساڵ لە سووریا بکرێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: بڕیارەکە کە لەلایەن لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەوە دەرچووە، میکانیزمی دابەشکردنی کورسییەکانی بۆ هەر بازنەیەکی هەڵبژاردن لەسەر ئاستی پارێزگا و ناوچەکان دیاری کردووە. بەپێی دابەشکارییەکان، پارێزگاکانی دیمەشق و حەلەب زۆرترین پشکیان بەرکەوتووە کە ڕەنگدانەوەی قەبارەی دانیشتووانیانە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم دابەشکارییە تەنیا ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سووریادان، ناوچەکانی دەرەوەی کۆنترۆڵی حکومەت لە پرۆسەکەدا بەشدار نین، ئەمەش وا دەکات هەڵبژاردنەکە گشتگیر نەبێت و نوێنەرایەتیی سەرجەم خەڵکی سووریا نەکات.
پێشتر وتەبێژی فەرمیی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە سووریا ڕایگەیاندبوو، کۆمیسیۆن بڕیاری داوە بە دواخستنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە پارێزگاکانی ڕەققە و حەسەکە و سوەیدا بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لە بەرامبەردا بەرێوەبەرایەتیی خۆسەری دیموکراتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سووریا بە تووندی ڕەت کردەوە و ڕایگەیاندبوو، ئەو پرۆسەیە "نادیموکراسییە و بەهیچ شێوەیەک گوزارشت لە ئیرادەی گەلی سووریا ناکات".
دابەشکاریی کورسییەکان بەپێی پارێزگاکان بەم شێوەیەیە:
• پارێزگای حەلەب: 52 کورسی (20 بۆ شار و 32 بۆ دەوروبەر)
• پارێزگای دیمەشق: 29 کورسی
• پارێزگای حومس: 23 کورسی
• پارێزگای حەما: 22 کورسی
• پارێزگای ڕیفی دیمەشق: 19 کورسی
• پارێزگای ئیدلب: 18 کورسی
• پارێزگای لازقیە: 17 کورسی
• پارێزگای دێرەزوور: 14 کورسی
• پارێزگای حەسەکە: 14 کورسی
• پارێزگای تەرتووس: 13 کورسی
• پارێزگای دەرعا: 10 کورسی
• پارێزگای ڕەققە: 8 کورسی
• پارێزگای سوەیدا: 6 کورسی
• پارێزگای قونەیترە: 5 کورسی
کۆی گشتی: 250 کورسی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






