
دیمەنی شاری سلێمانی - لۆگۆی پرۆژەی ڕووناکی
ئاڤا نیوز
لە سنووری پارێزگای سلێمانی کارەکانی پرۆژەی ڕووناکی بەردەوامە و وا بڕیارە تا سەرەتای مانگی 10ی ئەمساڵ کارەبای تەواوی سەنتەری شاری سلێمانی ببێتە 24 کاتژمێری.
وێنە گەورەکە: پرۆژەی ڕووناکی، پرۆژەیەکی ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بە ئامانجی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرتاسەری کوردستانە، بەراورد بە پێشتر 80%ی هاونیشتمانیان پارەی کەمتر بە کارەبا دەدەن، تا کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای هەموو کوردستان دەبێتە 24 کاتژمێری.
لێدوانی فەرمی: سیروان محەممەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بە ئاڤا میدیای وت: دوا قۆناغی پرۆژەی ڕووناکی 13 زۆنە کە 200 گەڕەک لەخۆدەگرێت و 80%ی کارەکانی تەواو بووە، پێشبینی دەکرێت کۆتایی مانگی ئەیلوول یان سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم تەواوی سەنتەری شاری سلێمانی ببێتە کارەبای 24 کاتژمێری.
بۆچی گرنگە: بە تەواو بوونی پرۆژەی ڕووناکی، هاونیشتمانیان بە تێچووی کەمتر کارەبای 24 کاتژمێریان بۆ دابین دەکرێت، هاوکات کارپێکردنی مۆلیدەکان ڕادەگیرێت، ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر پاکبوونەوەی ژینگەی هەرێمی کوردستان دەبێت.
ژمارەکان وادەڵێن: تا ئێستا کارەبای 24 کاتژمێری بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن و 700 هەزار هاونیشتمانی دابینکراوە، بە مجۆرەیە:
هەولێر: یەک ملیۆن 458 هەزار هاونیشتمانی
سلێمانی: 976 هەزار و 500 هاونیشتمانی
دهۆک: 288 هەزار هاونیشتمانی
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا ئێستا پرۆژەی ڕووناکی دوو هەزار و 517 مۆلیدەی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کوژاندووەتەوە، دووکەڵی ئەو مۆلیدانە هاوتای 436 هەزار ئۆتۆمبێل بووە لە ڕووی دەردانی دوانەئۆکسیدی کاربۆن.
باکگراوند: لە شەشی مانگی ئازاری ئەمساڵ پرۆژەی ڕووناکی گەیشتە شاری سلێمانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






