
مریشکی سپی لە یەکێک لە کێڵگە پەلەوەرییەکانی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە ماوەی مانگی ڕابردوو بەهۆی زۆربوونی خواست و کەمبوونەوەی مریشک لە بازاڕەکان نرخەکەی بەرزبۆوە، بەڵام دوای گەورەبوونی بەرهەمی نوێ دووبارە نرخی مریشک لە بازاڕەکان دابەزی.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان نرخی مریشک بەرزی و نزمی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت، بەهۆی بارودۆخی دارایی و ڕێگرییەکان حکومەتی عێراق لە بەرهەمی ناوخۆ بۆ خوارو و ناوەڕاستی عێراق، هاوکات ڕێژەی بەرهەمی ناوخۆ زیاترە لە پێداویستییەکانی ناوخۆ ئەمەش هۆکارە بۆ بەرزی و نزمی بەرهەمەکانی ناوخۆ، لە مانگی ڕابردوو نرخی مریشک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەڵام لەئێستادا نرخەکەی دابەزیوە، ئەمەش زۆرجار زیان بە خاوەن پرۆژەکان دەگەیەنێت.
لێدوانی فەرمی: فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتووکاڵ، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا نرخی مریشك بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، یەک کیلۆ مریشک گەیشتە سێ هەزار و 400 دینار، بەڵام بەهۆی گەورەبوونی بەرهەمی نوێ، نرخەكەی ڕووی لە دابەزین کردۆتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئێستا نرخی یەك كیلۆ مریشکی سپی دابەزیوە بۆ دوو هەزار و 500 دینار، ئێستا نرخی یەك كیلۆ مریشك لە نێوان دوو هەزار 250 دینار بۆ دوو هەزار 600 دینارە، هۆکارەکانیش جۆراوجۆرە یەکێک لە هۆکارەکان ڕێگرییەکانی بەرهەمی ناوخۆیە لە بەرهەمی هەرێمی کوردستان و پێگەیشتنی بەرهەمی نوێیە لەلایەن کێڵگە پەلەوەرییەکان و خستنە بازاڕیەتی بە ڕێژەیەکی زۆر.
ئەمەش بزانە: هەرێمی كوردستان ساڵانە پێویستی بە 105 هەزار تۆن مریشك هەیە، بەڵام بەرهەمی ناوخۆی 250 هەزار تۆنە، بۆیە پێویستە ئەو بەرهەمە ساغ بكرێتەوە، هەناردەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی كوردستان، هەزار و 840 کیڵگەی پەلەوەری هەن، دابەشبوون بەسەر پارێزگاکان، لە سنووری پارێزگای هەولێر 576 کێڵگەی پەلەوەر، سلێمانی 727 کێڵگەی پەلەوەر، دهۆك 344 پەلەوەرخانە و هەڵەبجەش 35 کێڵگەی پەلەوەری هەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






