وەزارەتی دارایی کوردستان: بە ئەگەری زۆرەوە یەکشەممە پارە دەنێردرێت

  • بزنس
  • 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
وەزارەتی دارایی کوردستان: بە ئەگەری زۆرەوە یەکشەممە پارە دەنێردرێت

خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە بە ئاڤای ڕاگەیاند: بە ئەگەری زۆرەوە یەکشەممە پارە دەنێردرێت.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەفەرمی نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی ئاراستەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کرد، نووسراوەکە پێنج بڕیار لەبارەی مووچە و ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەخۆدەگرێت.

زانیاریی تایبەت: بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: بە ئەگەری زۆرەوە یەکشەممە پارە دەنێردرێت، هەر کاتێک پارە بگات دوای چەند کاتژمێرێک خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکرێتەوە، ڕۆژی دواتر بەشێوەی کاش لەلایەن بانقەکان و بە دیجیتاڵی لەلایەن هەژماری من دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

زانیاریی زیاتر: خشتەی مووچەش هەمان خشتەی مووچەی مانگی پێشووە، بە خانەنشینانی شارستانی دەستپێدەکات و بە هێزەکانی زێرەڤانی کۆتایی دێت، لە ماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژدا سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن.

پەیوەست بەم بابەتەوە: ڕێککەوتنی ناردنی مووچە تەنها بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەشە و بۆ مانگەکانی دیکە پێویستە رێكکەوتنێکی کۆتایی بکرێت لەبارەی ناردنی داهاتی نانەوتی و هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لە ڕێگەی کۆمپانیایی سۆمۆوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ