
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە و ئەمەش نیگەرانی بۆ ئۆکراینا دروست کردووە، لەبەرامبەردا سەرۆکی ئۆکراینا داوا دەکات، ئەمریکا و ئەوروپا ڕێوشوێنی توندتر بگرنەبەر و سزای کاریگەر بەسەر مۆسکۆدا بسەپێنن. دەشڵێت، ئەم شەڕە بە لێدوانی سیاسی ناوەستێت.
چیڕۆکی سەرەکی: ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەم مانگەدا لە ئەلاسکا کۆبوونەوە و یەکەمین کۆبوونەوەی نێوانیان بوو لەماوەی زیاتر لە چوار ساڵدا، دوابەدوای ئەم لووتکەیە، ترەمپ ڕایگەیاند کە دەستیکردووە بە ڕێکخستنی کۆبوونەوەی نێوان هەردوو سەرۆکی ڕووسیا و ئۆکراینا.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە ئێکس ڕایگەیاند، مۆسکۆ ماوەی ئامادەکارییەکان بۆ ئەگەری کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان هەردوو وڵات دەقۆزێتەوە بۆ دەستپێکردنی هێرشی نوێ و بەرفراوان بۆ سەر وڵاتەکەی، دەشڵێت، تاکە ڕێگە بۆ دووبارەکردنەوەی دەرفەتێکی دیپلۆماسی ئەوەیە کە ڕێوشوێنی توند بگیرێتەبەر بەرامبەر و سزای کاریگەر بەسەر مۆسکۆدا بسەپێنن، بەتایبەتی لەسەر کەرتی بانکی و وزە.
ناوبراو لە درێژەی نووسراوەکەیدا دەشڵێت،'' ئەم شەڕە بە لێدوانی سیاسی ناوەستێت و هەنگاوی ڕاستەقینە پێویستە، لە ئەمریکا و ئەوروپا و هەموو جیهان.
باکگراوند: ڕۆژی 24-2-2022، ڕووسیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ سەر ئۆکراینا دەستپێکرد بە ئامانجی داگیرکردنی ئەو وڵاتە، دواتر ئەو جەنگە گۆڕا بۆ گەورەترین ململانێ لە سەرانسەی ئەوروپا دوای جەنگی دووەمی جیهانی، هەزاران سەرباز لە هەردوولا کوژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






