ئاڤا نیوز
چەند ساڵێکە دانیشتوانی گوندی جۆنەڵە بەهۆی خراپی ڕێگەی هاتوچۆی گوندەکەیانەوە تووشی ئاستەنگ بوون، داوا دەکەن ئاڤا دەنگیان بگەیەنێت و کێشەیان بۆ چارەسەر بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: گوندەکە دەکەوێتە ناحیەی بجیل و ژمارەی ماڵەکانی نزیک دەبێتەوە لە 80 ماڵ، ڕێگەی هاتوچۆیان زۆر خراپە ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ و داوا دەکەن ڕێگەی نوێیان بۆ دروست بکرێت.
لێدوانە فەرمییەکان: ئەشقی هاونیشتمانییەکی بەتەمەنی گوندەکەیە و بە ئاڤای گوت: خەڵکێکی هەژارین و ئەم هاوینە کێشەی کەمئاویمان هەبوو، تەنانەت بە تانکەریش ئاویان بۆ نەدەهێناین و دەیانگوت ڕێگەی گوندەکەتان خراپە.
موحسین میرانی، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی ئاکرێ لەوبارەیەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند: تیمی ئەندازەییمان ڕەوانەی گوندی جۆنەڵە کردووە، پشکنین و دەرخستەمان بۆ کردووە و ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕێگاوبانی دهۆکمان کردووە، نووسراوی پرۆژەکە ڕەوانەی قایمقامیەت کراوەتەوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی پارە جێبەجێ نەکراوە.
بۆ ڕێگاوبانی سنووری ئاکرێ و بەردەڕەش نزیکەی 300 دەرخستەمان کردووە، بەپێی ئیمکانیاتی بەردەست کاریان لەسەر دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: بەشار محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی بجیل بە ئاڤای گوت: گوندی جۆنەڵە و ژمارەیەک گوندی دیکە پێویستییان بە ڕێگا هەیە و ڕەزامەندیان بۆ وەرگیراوە، بەڵام بودجەی پێویست لەبەردەست نییە، هەرکات پارە هەبوو دەست بە دروستکردنی رێگاکان دەکەین.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






