خزمەتگوزاری ڤیزای ئەلیکترۆنی عێراق لە فڕۆکەخانەی هەولێر و دەروازە سنوورییەکان کارا کرا
- هەواڵ
- 31 ئاب

پۆرتاڵی پێشکەشکردنی ڤیزای ئەلیکترۆنی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەڵێت: ئەمڕۆ خزمەتگوزاری ڤیزای ئەلیکترۆنی عێراق لە فڕۆکەخانەی هەولێر کارا کراوە و لەمەوبەدوا ئەوانەی لە وڵاتانی دیکەوە دەیانەوێت ڤیزای عێراق وەربگرن دەتوانن بەشێوەی ئەلیکترۆنی بە ماوەیەکی کەم ڤیزا وەربگرن.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ساڵێکە لە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی و دەروازە سنوورییەکان ڤیزای ئەلیکترۆنی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەستە، بەڵام ئەوانەی لە وڵاتانی دیکەوە ئەگەر بیانەوێت لە فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دابەزن و لە دەروازە سنووریەکانەوە بێن و بچن بۆ شارەکانی دیکەی عێراق پێویست بوو پێشتر ڤیزایان هەبێت.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، پێشتر کار لەم جۆرە سیستمە کرا و ئەمڕۆ ڤیزای ئەلیکترۆنی عێراق بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بچن بۆ شارەکانی دیکە کارا کراوە و بە ماوەیەکی کەم ڤیزاکە وەردەگیرێت. بەڵام ئێمە لە هەرێمی کوردستان دەمێکە ئەو جۆرە ڤیزایەمان هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی پاسپۆرت و نشینگەی عێراق ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و هەردوو دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران خزمەتگوزاری ڤیزای ئەلیکترۆنی کارا کراوە، ئێستا ئەوانەی دێن بۆ عێراق بە شێوەی ئەلیکترۆنی و بە کەمترین ماوە دەتوانن ڤیزا وەربگرن.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 26 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






