
جووتیارانی سنووری سەرگەڕان
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ لە دادگای دووبز، پرۆسەی دادبینی بۆ سێ سکاڵا بکرێت کە لەسەر سێ جووتیاری کورد تۆمار کراون. یەکێک لە سکاڵاکان دژی ئەو جووتیارە کوردەیە کە مانگی شوباتی ئەمساڵ لەلایەن سەربازێکی عێراقی هێرشی کرایە سەر و ویستی بە ملپپێچەکەی ملی لە تراکتۆرەکە بیهێنێتە خوارەوە.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2017ـەوە دووبارە کێشە لەنێوان جووتیارە کوردەکانی گوندەکانی (شەناغە و سەرگەڕان و پەڵکانە و چەند گوندێکی دیکە) و عەرەبی هاوردە سەریهەڵداوە. چەندین جار ڕووبەڕووبونەوە دروست بووە و ئێستاش لە ڕێگای دادگاوە کێشە بۆ جووتیارانی کوردی ئەم گوندانە دروست دەکەن.
لێدوانی فەرمی: دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا لەبەردەم دادگای دووبز لەگەڵ محەممەد ئیسماعیل، نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان قسەی کرد، ئەو جووتیارە دەڵێت: ئەمڕۆ سێ سکاڵا دادبینی بۆ دەکرێت. سکاڵاکان لەسەر بنەمای پێدانی زانیاری هەڵە بوو کە فەرمانگەکانی پارێزگای کەرکووک بە عەرەبی هاوردەی دەدەن.
بەوتەی محەممەد ئیسماعیل، کاتێ جووتیارێکی هاوردە دەچێتە فەرمانگەی باری شارستانیی کەرکووک بە واستە و بەرتیل زانیاریی ناڕاستی پێ دەدەن. ئەوانیش وەکو بەڵگە لە دادگا دژی کورد بەکاری دەهێنن. بەڵگەمان لایە خەڵکی عەرەب هەیە ناسنامەکەی گواستراوەتەوە، بەڵام لە فەرمانگەی باری شارستانی نووسراویان بۆ کردووە گوایە ناسنامەی نەگواستراوەتەوە، ئێستاش لە دادگا دژی ئێمە بەکاریدەهێنێت.
چی ڕوودەدات: یەکێک لەو سکاڵایانەی ئەمڕۆ دادبینی بۆ دەکرێت، لەسەر جووتیاری کورد محەممەد ئەمینە و لەلایەن (قیادەی عەمەلیاتی موشتەرەکە) تۆمار کراوە. سکاڵایەکی دیکەیان دژی (دەشتی خدرە) کە لەلایەن عەرەبی هاوردە ساڵح مشوەت تۆمار کراوە. دادبینی سێیەم بۆ جووتیارێکی کورد بەناوی (سامان ڕەزا) دەکرێت کە لەلایەن عەرەبی هاوردە (ئەحمەد وەسمی سەعلەب) تۆمار کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مانگی یەکی ئەمساڵ پەرلەمانی عێراق دەنگی دا لەسەر پڕۆژە یاسای گەڕانەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان، ئەم پڕۆژە یاسایە لە 13ـی شوبات لەلایەن سەرۆککۆماری عێراق واژۆی لەسەر کراوە و ڕۆژی 18ـی شوبات لە ڕۆژنامەی وەقایعی عێراقی بڵاو کراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت






